زاراوەی کوردیی سۆرانی لە وەرگێڕانی گوگڵ زیاد کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407851-زاراوەی_کوردیی_سۆرانی_لە_وەرگێڕانی_گوگڵ_زیاد_کرا
کۆمپانیای گوگڵ ڕۆژی چوارشەممە زیادکردنی ٢٤ زمانی دیکەی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی راگەیاند کە یەکێک لەوانە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2022 05:27 Asia/Tehran
  • زاراوەی کوردیی سۆرانی لە وەرگێڕانی گوگڵ زیاد کرا

کۆمپانیای گوگڵ ڕۆژی چوارشەممە زیادکردنی ٢٤ زمانی دیکەی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی راگەیاند کە یەکێک لەوانە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، کۆمپانیای گوگڵ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ٢٤ زمانی دیکەی لە بەشی وەرگێڕانی خۆی زیاد کردووە کە زاواوەی کوردیی سۆرانی لەو زمانانەیەو لە ئێستادا ١٣٣ زمان لەناو  خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ بەردەست دان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی گوگڵ دا ھاتووە: ئامانج لە زیادکردنی زمانی نوێ بۆ بەشی وەرگێڕان بۆ ئەوەیە سەرجەم هاوڵاتیانی جیهان بتوانن پەیوەندی لەگەڵ یەکتر دامەزرێنن.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، بەهۆی ئەو هەنگاوەیان و زیادکردنی  ٢٤ زمانی دیکە بۆ  خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ، زیاتر لە سێسەد ملوێن بەکارهێنەری ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهاندا سودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە.

کۆمپانیای گوگڵ پێشتر زاراوەی کورمانجیی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیادکرد بوو، لەئێستاشدا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانیشی زیاد کردووە و ئەم زاراوەیەی زمانی کوردیش لە ئێستادا لەبەردەست دایە.