کۆتایی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی زۆرانبازیی جامی جیهان پاڵەوان تەختی بە سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی
چل و دووهەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانبازیی ئازادی جامی جیهان پاڵەوان تەختی بە بەڕێوەچوونی کێبەرکێکانی پێنج کێشی دووهەم و سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی کۆتایی پێ هات .
دووهەمین ڕۆژی کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانبازی ئازادی جامی جیهان پاڵەوان تەختی دوانیوەڕۆی هەینی بە کێبەرکێی زۆرانبازانی پێنج کێشی دووهەم بەڕێوە چوو و باشترینەکانی کێشەکانی بە جێ ماوی ئەو کێبەرکێیانە ناسێندران .
تیمی ئێران بە وەدەس هێنانی 245 خاڵ لە سەر سەکۆی پاڵەوانیەتی راوەستا و تیمی ئەرمەنستان بە وەدەس هێنانی 93 خاڵ بوو بە دووهەم تیمی گورجستان بە 28 خاڵ لە پلەی سێهەم دایە .
چلودووهەمین خولی کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی زۆرانبازیی ئازادی جامی جیهان پاڵەوان تەختی وەک قوناغی بەرلە یەکجاریی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیلە ڕوژی پێنجشەمە لە ماڵی زۆرانی شەهیدانی وەرزشکاری شاری تونەکابون لە باکووری ئێران دەسپێکرا و دوو ڕۆژ درێژەی هەبوو .
لەو خولە لە کێبەرکێیەکان دا 110 زۆرانبازی ناوخویی ودوو تیم لە وڵاتانی گورجستان و ئەرمەنستان ئامادە بوون .