زۆرانگرانی تازەلاوی ئێران لە ئاسیادا بوونە دوھەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408987-زۆرانگرانی_تازەلاوی_ئێران_لە_ئاسیادا_بوونە_دوھەم
 هەڵبژاردەی زۆرانبازیی تازەلاوانی ئێران هەشت میدالیای زێڕی ڕەنگاوڕەنگیان بەدەستهێنا و لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە قرقیزستان بوو بە پلەی دووەم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2022 09:34 Asia/Tehran
  • زۆرانگرانی تازەلاوی ئێران لە ئاسیادا بوونە دوھەم

 هەڵبژاردەی زۆرانبازیی تازەلاوانی ئێران هەشت میدالیای زێڕی ڕەنگاوڕەنگیان بەدەستهێنا و لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە قرقیزستان بوو بە پلەی دووەم.

 

پێشبڕکێکانی زۆرانبازیی لاوانی ئاسیا ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە لە شاری بیشکەکی قرقیزستان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، هەڵبژاردەی ئێران دوو میدالیای زێڕ، ٤ زیو و دوو میدالیای برۆنز و ١٧٤ خاڵی بەدەستهێنا و بووە پلەی دووەم.

لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی تازەلاوانی ئاسیادا قرقیزستان بە 182 خاڵ و کازاخستان بە 170 خاڵ پلەی یەکەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.