هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە لیگی گەلان بەرامبەر کەنەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409119-هەڵبژاردەی_بالەی_ئێران_لە_لیگی_گەلان_بەرامبەر_کەنەدا_سەرکەوتنی_بەدەستهێنا
هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە دوایین یاریی هەفتەی دووەمی خولی نەتەوەکان بە سێ سێتی لەسەریەک لە کەنەدای بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2022 13:07 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە لیگی گەلان بەرامبەر کەنەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە دوایین یاریی هەفتەی دووەمی خولی نەتەوەکان بە سێ سێتی لەسەریەک لە کەنەدای بردەوە.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران؛ ئەمڕۆ (شەممە) لە دوایین یاری خۆیدا لە هەفتەی دووەمی پێشبڕکێی خولی نەتەوەکان، بەرامبەرکەنەدا یاری کرد و بە ئەنجامی 3: 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە سێتی یەکەم دا بە ئەنجامی 25 بە 21 و  لە سێتی دووەم بە ئەنجامی 27 بە 25 و  سێتی سێیەم بە ئەنجامی 25 بەرامبەر 18 لە کەنەدای بردەوە.

هه ڵبژارده ی نه ته وه یی بالەی ئێران به دۆڕانی به رامبەر بولگاریا و بەرازیل و سەرکەوتن به سەر ئەمریکا و کەنەدا کۆتایی به دووهەم هەفتەی خولی نەتەوەکان هێنا.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە 12 خاڵ کەوتە پلەی هەشتەمی لیگی گەلان .