جامی باسکەی ئاسیا، سەرکەوتنی بەهێزی ئێران و بەرزبوونەوەی وەک هەڵبژاردەی یەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409712-جامی_باسکەی_ئاسیا_سەرکەوتنی_بەهێزی_ئێران_و_بەرزبوونەوەی_وەک_هەڵبژاردەی_یەکەم
 هەڵبژاردەی نیشتمانی باسکەى ئێران بە سەرکەوتنێکى چارەنووسساز بەرامبەر ژاپۆن وەک یەکەم هەڵبژاردە بۆ قۆناغى داهاتووى جامى ئاسیا سەرکەوتنى بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 03:03 Asia/Tehran
  • جامی باسکەی ئاسیا، سەرکەوتنی بەهێزی ئێران و بەرزبوونەوەی وەک هەڵبژاردەی یەکەم

 هەڵبژاردەی نیشتمانی باسکەى ئێران بە سەرکەوتنێکى چارەنووسساز بەرامبەر ژاپۆن وەک یەکەم هەڵبژاردە بۆ قۆناغى داهاتووى جامى ئاسیا سەرکەوتنى بەدەستهێنا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، هەڵبژاردەکانی باسکەی ئێران و ژاپۆن لە کێبڕکێی جامی ئاسیا لە ئەندەنوسیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٨٨-٧٦ لە ژاپۆنی بردەوە.
هه ڵبژارده ی نه ته وه یی باسکه ی ئێران به رامبه ر ژاپۆن وه ک یه که م هه ڵبژارده ی رێی بردە قۆناغی دواتر و له قۆناخی داهاتوودا له گه ڵ براوه ی ئوردن و چینی تایپە کێبڕکێ ده کات.
پاڵەوانێتی باسکە لە جامی ئاسیا 2022 لە جاکارتا بە میوانداریی ئەندەنوسیا  بەڕێوەدەچێ و ئوسترالیا، بەحرەین، چین، چینی تایپە، هیندستان، ئێران، ژاپۆن، ئوردن، کازاخستان، کۆریا، لوبنان، نیوزلەندا، فلیپین، سعودیە، سوریا و ئەندەنوسیا، 16  ھەڵبژاردەی ئامادەبوو لەم پێشبڕکێیانەن .