ئه‌یلوول 11, 2022 22:26 Asia/Tehran
  • کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێران ، میدالیای زێڕی کێبەرکێی جیھانیی داھێنانی سوییسڕای بردەوە

کۆمپانیایەکی زانست بنەمای «سپێنتا سۆزی ھەرماو»ی ئێران توانی پلەی یەکەم و میدالیای زێڕی کێبەرکێی جیھانیی داھێنانی سوییسڕا لە بواری وەبەرھێنانی قوماشی دژە باکتریاو قارچک و ڤایرۆس بباتەوە.

پێشبڕکێی جیهانی داهێنانەکانی سوییسڕا لە بواری بەرهەمهێنانی قوماش بە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و قارچک و ڤایرۆس لە 10 تا 12ی ئابی 2022 بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە براو 110 کەس لە قەواخی دەستەی داوەران تاوتوێی ئەو داهێنانە گرنگانەیان کرد کە لە 15 بواری جیاوازی ھەرلە کشتوکاڵەوە بگرە ھەتا نانۆتەکنەلۆژیا و زانستی کۆمپیوتەر ،ئیپتیک، فڕۆکەوانی و ژینگە.

یەکێک لە پێوەرە گرینگەکانی ئەم پێشبڕکێیانە گونجانی داهێنان لەگەڵ ژینگەی پاوەجێ دا بوو. دوای سێ ڕۆژ لە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن، براوەکانی ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن دەستەی داوەرانەوە ڕاگەیەندران و کۆمپانیای «سپێنتا سۆزی ھەرماو»ی ئێرانیش لە پێشبڕکێکەدا میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

بە وتەی "حەمیدرەزا ڕەزائیان"، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای  زانست بنەمای «سپێنتا سۆزی ھەرماو»ی ئێران،داهێنانی نانۆی ئەم کۆمپانیایە،واتە قوماش بە تایبەتمەندیی دژە بەکتریا، دژە قارچک و دژە ڤایرۆسەوە، دەرئەنجامی دووساڵ و نیو توێژینەوە بووە کە بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری پیشەسازیی نانۆتەکنەلۆژیای کارپێکراو (ICAN) ئەنجامدرا.

ئەو بەرهەمە نانۆتەکنەلۆژییەی کە لە کۆمپانیای «سپێنتا سۆزی ھەرماو»ی ئێران بەرهەم هێنراوە، توانای بەکارھێنان بۆ هەمووو جۆرە قوماشێکی هەیەو دەتوانرێت ئەم نانۆماددانە بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا و دژە قارچک لە هەموو جۆرێکی جلوبەرگ، دوو توێی دەمامکەکان، لەبەرکەو جل و بەرگی نەخۆشخانە، مەلافە، مۆبیلیات، فەرش، فیلتەر بۆ سیستەمی گۆڕینی ھەواو بەکارھێنانی پیشەسازییانەی دیکە.

سەرپەیڤ