پاڵەوانێتی جیهانیی بالە؛ ئیتالیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411211-پاڵەوانێتی_جیهانیی_بالە_ئیتالیا_سەرکەوتنی_بەدەستهێنا_و_بوو_بە_پاڵەوان
 هەڵبژاردەی بالەی ئیتاڵیا بە پاڵەوانی جیهانیی پیاوانی ساڵی 2022 ڕاگەیەندرا دوای ئەوەی  پۆڵەندای شکستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 02:26 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی جیهانیی بالە؛ ئیتالیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە پاڵەوان

 هەڵبژاردەی بالەی ئیتاڵیا بە پاڵەوانی جیهانیی پیاوانی ساڵی 2022 ڕاگەیەندرا دوای ئەوەی  پۆڵەندای شکستدا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ پاڵەوانێتی تۆپی بالەی جیهانی پیاوان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە لە ٤ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و لەلایەن سلۆڤینیا و پۆڵەندا میوانداری کرا، دوێنێ یەکشەممە بە بەڕێوەچوونی دوو یاری قۆناغی کۆتایی لە ھۆڵی سپۆدێک ئارێنا لە شاری کاتۆڤیسی  پۆڵەندا کۆتایی هات.

لە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا کە یەکەم یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە بوو بە بەشداری دوو تیپی ئەوروپی لە سەدەی بیست و یەکدا، هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی پۆڵەندای میواندار بووەوە و بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا وبۆ جاری چوارەم پاڵەوانەتیی جیھانی مسۆگەر کرد .