زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان؛ میدالیای زێڕی ٩٢ کیلۆ بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411393-زۆرانی_ئازادی_پاڵەوانێتی_جیهان_میدالیای_زێڕی_٩٢_کیلۆ_بۆ_ئێران
کامەران قاسم پوور لە کۆتا پێشبڕکێی کێشی ٩٢ کیلۆگرامی زۆرانبازی ئازادی پاڵەوانێتی جیهانیدا بە شکستپێهێنانی ڕکابەرە ئەمریکییەکەی ، میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان؛ میدالیای زێڕی ٩٢ کیلۆ بۆ ئێران

کامەران قاسم پوور لە کۆتا پێشبڕکێی کێشی ٩٢ کیلۆگرامی زۆرانبازی ئازادی پاڵەوانێتی جیهانیدا بە شکستپێهێنانی ڕکابەرە ئەمریکییەکەی ، میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

شەوی شەممە کاتژمێر ٢١:٠٠ بە کاتی تاران لە ستارک ئارێنا لە بەلگرادی پایتەختی سربیا، پۆلێنبەندی و یاری کۆتایی سێ کێشی ٥٧، ٧٤ و ٩٢ کیلۆگرامی پاڵەوانێتی جیهانی زۆرانبازی ئازاد بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیران پرێس، "کامەران قاسم پوور" بە پێشکەشکردنی زۆرانبازییەکی حیسابکراو و شکستپێهێنانی ڕکابەرە سەرسەختە ئەمریکیەکەی، یەکەم میدالیای زێڕی هەڵبژاردەی ئێران لە سربیای بەدەستهێنا.

لە رکابەریی کۆتاییدا قاسم پوور جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جەی دان کۆکس بووەوە  کە خاوەنی میدالیای زێڕی جیهان و خاوەنی میدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپی ئەمریکایە وتوانی بە پێشکەشکردنی خەباتێکی ئازایانە  بە ئەنجامی  دوو بە سفرسەرکەوتن بەدەستبهێنێت و یەکەم مەدالیای زێڕی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پێشبڕکێی جیهاندا، و زێڕی دووەمی جیهانیی خۆیشی وەدەست بێنێ .