کانونی یه‌که‌م 15, 2022 17:55 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی وێنەگرتنی زنجیرەی «سەلمانی فارسی» لە ئەرمینیا

زنجیرەی «سەلمانی فارسی» لە دەرهێنانی داوود میرباقری لە ئێستادا لە ئەرمینیا وێنەی ھەڵدەگیردرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، سێکانسەکانی  پەیوەست بە قۆناغی «بیزەنتین»ی زنجیرەی «سەلمانی فارسی» بەئامادەکاریی «حوسێن تاهیری»خەریکە لە ئەرمینیا فیلمی لێ ھەڵدەگیردرێت. لەگەڵ تەواوبوونی بەشێک لە زنجیرەی «سەلمان فارسی» لە ئەرمینیا کە دوو مانگ لەمەوبەر دەستی بە وێنەگرتنی کراوە و بۆ چەند ڕۆژی داهاتووش بەردەوام دەبێت، درێژەی ئەم زنجیرەیە لە ئێران دەست پێدەکاتەوە.

وێنەگرتنی زنجیرەی «سەلمان فارسی» کە چیرۆکی سەحابەیەکی ئێرانیی پێغەمبەری ئیسلام (ص) لە ژانری دراما و مێژوویی دا دێتە ئەژمار، لە ١١ی ژانویەی ٢٠١٨ دەستیپێکرد و بڕیارە لە ٦٠ ئەڵقەدا دروست بکرێت .

عەلیرەزا شوجا نووری، داریوش فەرهەنگ، محەمەد ڕەزا هێدایەتی، فەرهاد ئەسڵانی، مەجید موزەفەری،ئیحتیرام برومەند،تۆرەج نەسر،محەمەد فەیلی،جەعفەردێهقان،شوکورخودا گودەرزی و لە ئەکتەرانی ئەم زنجیرە ناوازەیەن.

سەرپەیڤ