راهێنەری ئێرانی پێشەنگایەتی هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراقی وەئەستۆ گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413916-راهێنەری_ئێرانی_پێشەنگایەتی_هەڵبژاردەی_بالەی_ژنانی_عێراقی_وەئەستۆ_گرت
میترا شەعبانیان وەک راهێنەری هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2022 08:26 Asia/Tehran
  • راهێنەری ئێرانی پێشەنگایەتی هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراقی وەئەستۆ گرت

میترا شەعبانیان وەک راهێنەری هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق هەڵبژێردرا.

میترا شەعبانیان لەلایەن فیدراسیۆنی وڵاتی عیراقەوە وەک  راهێنەری هەڵبژاردەی  بالەی ژنانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردراو بە گرێبەستێکی فەرمی پێشەنگایەتی هەڵبژاردەی ژنانی عێراقی لە  ململانێی پاڵەوانەتی ژنانی ئاسیا وەئەستۆ گرت.

شەعبانیان لە  چواردەهەمین خولی ململانێی بالەی پاڵەوانەتی تازەلاوانی کچی ژێر هەژدەساڵی ئاسیا بە راهێنانی هەڵبژاردەی تازەلاوانی ئێران توانی پلەی حەوتی ئاسیا وەدەست بێنێ.

ناوبراو لە ململانێی هەڵبژاردەی ئولەمپیکی ساڵی ٢٠٢٠ی تۆکیۆش دا  راهێنانی هەڵبژاردەی بالەی ئێرانی بەئەستۆ بوو.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لەنێو  هەڵبژاردەی کانی جیهان دا یەکێک لە باشترین تیمەکانەو یاریکارانی بالەی ئێران لە یانە بەنێوبانگەکان دا یاری دەکەن.