شوبات 25, 2023 17:39 Asia/Tehran
  • زۆرانبازانی ئێرانی ٤ میدالیایان لە پێشبڕکێکانی ئەرمینیا بردەوە

زۆرانبازانی ئێرانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانبازیی کراوەی جامی واردانیان ٤ میدالیایان بەدەستهێنا.

پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی «لیڤا واردانیان» ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی فڤریە لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێوەچوو.

لەو کێبڕکێیانەدا، «ئەمیر عەلی پۆلادی» بە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕ و «حسێن محەمەد ئاغایی» بە کێشی ٧٤ کیلۆگرام و «ئەبولفەزل بابالوو» بە کێشی ٩٧ کیلۆگرام میدالیای زیو و «شەهداد خوسرەوی» بە کێشی ٦١ کیلۆگرام میدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا.

بە پێی هەواڵێکی تر، کاراتەکاکانی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی خولی جیهانیی کاراتەی «وان فوجەیرە» ٢٠٢٣ توانییان ٩ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بە دەست بھێنن.

سەرپەیڤ