باڵادەستیی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران بەرامبەر بە تورکیا لە هەنگاوی یەکەمدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418050-باڵادەستیی_هەڵبژاردەی_نیشتمانیی_بالەی_ئێران_بەرامبەر_بە_تورکیا_لە_هەنگاوی_یەکەمدا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران لە یەکەم یاری ئامادەکاری و دۆستانەدا بەرامبەر تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2023 00:25 Asia/Tehran
  • باڵادەستیی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران بەرامبەر بە تورکیا لە هەنگاوی یەکەمدا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران لە یەکەم یاری ئامادەکاری و دۆستانەدا بەرامبەر تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئێران بە سەرپەرشتیی «بەھرۆز عەتایی» کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گوڵانەوە کەمپێکی دەرەوەیی لە مۆڵگەی تیپەکانی بالە لە ئەستەمۆڵی  تورکیا بەرپا کردووە، ڕۆژی هەینی لە یەکەم یاریی دۆستانە و ئامادەکاریی خۆی دا لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ھەڵبژاردەی تورکیا چووە مەیدانەوە.

هەڵبژاردەی ئێران بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی تورکیا بە سەرپەرشتیی «ئەلبێرتۆ جولیانی» سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

دووهەمین یاریی نێوان هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی بالەی ئێران و تورکیا کاتژمێر ١٥:٣٠ ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی گوڵان لە هۆڵی فیدراسیۆنی  بالەی تورکیا لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە دەچێت.