حوزه‌یران 02, 2023 16:19 Asia/Tehran
  • تیمی ئێران لە زۆرانی فەرەنگیی ئەرمینیا  بە ٦ میدالیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا

تیمی زۆرانی هەڵبژاردەی ئێران بە بردنەوەی میدالیایەکی زێڕ، میدالیایەکی زیوو چوار میدالیای برۆنز، کۆتایی بە کارەکانی خۆی لە کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکانی جامی «پاشایان»ی ئەرمینیا هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی جامی «پاشایان»ی ئەرمینیا لە ٣٠ و ٣١ی مای لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیەدا، تیپی هەڵبژێردراوی ئێران بە ھۆی «فەردین ھیدایەتی» لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام میدالیای زێڕ، «ئەمیر ڕەزا ئەکبەری» لە کێشی ٩٧ کیلۆ میدالیای زیو، «سەیید ئارەش نیگەھداری» لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام، «ڕەزا قەیتاسی لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام، «مورتەزا پوورعیسا» لە کێشی ٧٢ کیلۆ و «ئەمیر ڕەزا مورادیان لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ