له‌ كوردستانی تورکیا تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421386-له_كوردستانی_تورکیا_تونێلێکی_کۆن_بە_درێژایی_١٥٠_مەتر_دۆزرایەوە
لە شاری سمسوری كوردستانی تورکیا ، ناوچەی ئەدیامین، گوندی (قەنتەر), تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە، بە گوتەی شوێنەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا ؛ واتا سەردەمی رۆمانییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2023 10:37 Asia/Tehran
  • له‌ كوردستانی تورکیا تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە

لە شاری سمسوری كوردستانی تورکیا ، ناوچەی ئەدیامین، گوندی (قەنتەر), تونێلێکی کۆن بە درێژایی ١٥٠ مەتر دۆزرایەوە، بە گوتەی شوێنەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا ؛ واتا سەردەمی رۆمانییەکان.

بە گوتەی راگەیاندنەکان، ئەم تونێلە بە مەبەستی راکێشانی ئاو لە رووباری سۆفرازەوە کە لە پشت چیاکەیە، بە کونکردن و هەڵکەندنی چیاکە بۆ بەشی خواروو و دەشتە نزمەکانی پاش چیاکە (واتا گوندەکانی پشت چیاکە) دروستکراوە. زیاتر مەبەستیان پرۆژەی ئاودێریی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری گوندەکە بووە، کە ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەت بووە بۆ کشتوکاڵ.

ئەم تونێلە لەلایەن هاووڵاتییەکی گوندەکە دۆزراوەتە و دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار کردووەتەوە، پاشان کاری توێژینەوەی زانستیی شوێنەوارناسی بۆ ئەم تونێلە کراوە.