چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە وەرزشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446138-چەند_هەواڵی_وەرزشیی_سەبارەت_بە_وەرزشی_ئێران
پلەی دووەمی پاڵەوانیی کوڕانی ئێران لە زۆرانی رۆمانیی گەنجانی جیهان هەڵبژاردەی زۆرانی رۆمانیی گەنجانی ئێران بە دەسخستنی پێنج میدالیا بریتی لە؛ زێڕێک و چوار بڕۆنز و بەدەسهێنانی ١٠٩ خاڵ، نازناوی دووەمی پاڵەوانیەتی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیهانیان لە سلۆڤاکی بەخۆتەرخان دا.
(last modified 2026-08-20T14:23:01+00:00 )
ئاب 20, 2026 15:47 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە وەرزشی ئێران

پلەی دووەمی پاڵەوانیی کوڕانی ئێران لە زۆرانی رۆمانیی گەنجانی جیهان هەڵبژاردەی زۆرانی رۆمانیی گەنجانی ئێران بە دەسخستنی پێنج میدالیا بریتی لە؛ زێڕێک و چوار بڕۆنز و بەدەسهێنانی ١٠٩ خاڵ، نازناوی دووەمی پاڵەوانیەتی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیهانیان لە سلۆڤاکی بەخۆتەرخان دا.

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری وەرزش و لاوان لە تیمی زۆرانی رۆمانیی گەنجانی ئێران

ئەحمەد دنیامالی وەزیری وەرزش و گەنجانی ئێران وتی: زۆرانبازیی جارێکی دیکە توانای وەرگرتنی میدالیای لەسەر ئاستی جیهاندا، سەلماند. ئەو سەرکەوتنە لە وەرزشکارە قارەمانەکان، ستافی تەکنیکی و سەرپەرشتی و هەروەها بەرپرسانی فدراسیۆن پیرۆز دەکەین و جارێکی دیکە ڕێز دەگرین لە ڕۆڵی خێزانەکان لە گۆشکردنی پاڵەوانان.

 

بالەی ژێر ١٧ ساڵانی جیهان؛ سەرکەوتنی هێزمەندانەی کوڕانی ئێران لە قۆناخی یەکەمدا

تیمی بالەی ژێر ١٧ ساڵانی کوڕانی ئێران لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشەکیی خۆی لە گرووپی پێنجی پێشبڕکێکان، لەگەڵ تیمی جەزاییردا کەوتەململانێ و سێ بە سفر لەو تیمەی بردەوە.

 

دنیامالی: یاریگەی ٢٢ی گوڵانی سنە لەئاستی وڵاتدا کەم وێنەیە

وەزیری وەرزش و لاوان لەکاتی سەردانیکردنی یاریگەی شەش هەزار کەسیی ٢٢ی گوڵانی سنە، ئەو بینا چەند کارەی بە یەکێ لە باشترین شوێنە وەرزشییەکانی وڵات لەباری نژیارڤانی و جوانییەوە وەسف کرد.