وتەبێژی حەماس: ئۆپەراسیۆنی ئەریحا زیللەیەکی قورسی دا لە ڕژێمی داگیرکەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415634-وتەبێژی_حەماس_ئۆپەراسیۆنی_ئەریحا_زیللەیەکی_قورسی_دا_لە_ڕژێمی_داگیرکەر
وتەبێژی حەماس لە قودس وتی: ئۆپەراسیۆنی ئەریحا زەبرێکی قورس و زیللەیەکی تووند بوو بۆ ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2023 10:41 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حەماس: ئۆپەراسیۆنی ئەریحا زیللەیەکی قورسی دا لە ڕژێمی داگیرکەر

وتەبێژی حەماس لە قودس وتی: ئۆپەراسیۆنی ئەریحا زەبرێکی قورس و زیللەیەکی تووند بوو بۆ ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل.

«محمد حماده» وتەبێژی حەماس لە قودس ڕۆژی سێشەممە وتی ، ئۆپەراسیۆنی ئەریحا لە کەرتی ڕۆژاوا وەڵامی ئاسایی خۆڕاگرییە کە خەڵکی فەلەستین ئەوەیان بۆ پێشپێگرتنی داگیرکاری و پێشگری بە بەردوام بوونی ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانیان بە دەستی زایۆنییەکان هەڵبژاردووە.

حەمادە وتیشی: کاتی ئەنجام درانی هەڵمەتەکەی ئەریحا زیللەیەکی قورس لە ڕژێمی داگیرکەر بوو کە پێی وابوو خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژاوا ئیتر کۆتایی هاتووە و ویست و ورەی خۆڕاگری لەم ناوچە داگیرکراوە تازە ئیتر نابووژێتەوە.

وتەبێژی حەماس ڕاشیگەیاند؛ داکۆکیی جەماوەریی لە خۆڕاگری هەموو حسێباتی ڕژێمی داگیری تێکدا، لەبەر ئەوەی کە پێی وابوو نەوەی نوێی فەلەستینی ئیتر بڕوایەکی بە خۆڕاگری نییە. حەمادە جەختی کرد دەسدرێژییەکانی شارۆچکەنشینان بۆ سەر حەوارە، سیمای راستینەی زایۆنییەکانی لەقاو دا کە هەمان کوشتار، جەنایەت، ئاورتێبەردان و قەڵاچۆ کردنە.