گۆترێش باروودۆخی ناوچە فەلەستینیەکانی بە دۆزەخ شوبهاند
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شوبهاندنی ناوچە فەلەستینییەکان بە دۆزەخ پێداگریشی کرد کە فەلەستینییەکان گیانیان لە مەترسیدایە.
ئانتۆنیۆگۆترێشی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: فەلەستینییەکان لە دۆزەخیدا دەژین کە بەردەوام گیانیان لە مەترسیدایە و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بۆ دەستەبەر کردنی ڕێزگیردران لە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان، بە هەموو تواناوە بێتە مەیدان.
کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش باروودۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی بۆ فەلەستینییەکان بە کارەساتبار وەسف کرد. "ڤوڵکەر تورک" وتی: هێزی ئاسایشیی ئیسراییل بەردەوام بە زەبر و زۆرێکی مەرگهێن دژ بە فەلەستینییەکان دەجوڵێتەوە.
داگیرکرانی فەلەستین کە زیاتر لە نیوەسەدەیە بەردەوامە، بۆتەهۆی پەرەسەندنی بازنەی بێوەری کرانی فەلەستینییەکان لە خاوەنێتی ماڵ و سامانیان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژارتر بوونیان و بنپێکرانی بەردەوام و پڕمەترسیی مافە سەرەتاییەکانیان، لەوان مافی ژیان.