بەشداریی دەیان هەزار فەلەستینی لە نوێژی ھەینیی مزگەوتی ئەقسادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416684-بەشداریی_دەیان_هەزار_فەلەستینی_لە_نوێژی_ھەینیی_مزگەوتی_ئەقسادا
ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی هەینی خۆیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2023 13:16 Asia/Tehran
  • بەشداریی دەیان هەزار فەلەستینی لە نوێژی ھەینیی مزگەوتی ئەقسادا

ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی هەینی خۆیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، نوێژی هەینی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا، لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچوو کە هێزەکانی زایۆنی ھەر لە بەیانییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەم ناوچەیەدا جێگیرکراون.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی وایان بڵاو کردووەتەوە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی قودسی داگیرکراو پێش نوێژی هەینیی ئەمڕۆ پەرەی سەندو دوو هەزار و ٣٠٠ چەکداری پۆلیس لەم ناوچەیەدا مۆڵ دران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەکی زۆرلە شارۆچکەنشینە زایونییەکانیش لەسەر ڕێگای «بابولحەدید» کە دەکەوێتە ناوچەی کۆنی قودسی داگیرکراو کۆبوونەتەوە.