حوزه‌یران 23, 2023 19:01 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی دەیان هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسادا

سەرچاوەیەکی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند کە ٥٠ هەزار نوێژخوێنی فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێناوە.

مزگەوتی ئەقسا بە هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی – فەلەستینی قودس ناسراوە و ڕژێمی ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی ئەو گرنگییە دەدات، بەڵام ڕاوەستان و وریایی گەلی فەلەستین شکستی بە ڕژێمی زایۆنی هێناوە و ئەو ئامانجەی پوچەڵ کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، زیاتر لە ٥٠ هەزار فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی ڕۆژاواو ناوچە داگیرکراوەکانی ٤٨ و قودس لە جەنگەی ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی ڕژێمی زایۆنیدا گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا و نوێژی هەینییان بەوپەڕی شکۆمەندییەوە لەم شوێنە پیرۆزەدا بەجێ ھێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکییە لە کاتێکدا بوو کە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی زایۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی شاری قودس و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا جێگیر بوون و ڕێوشوێنی ئەمنیی توندیان تێدا چخسپاند بوو.

شێخ محمد سەلیم، وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا، لە میانی وتاری نوێژی هەینیدا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی ئامادەبوونی ڕێکوپێک و ھەمیشەیی لەم شوێنە پیرۆزەدا، داوای لە هەموو چین و توێژەکانی گەلی فەلەستین کرد کە وەک قەڵایەکی پتەو مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا بپارێزن و پاسەوانیی لێ بکەن.

 

سەرپەیڤ