تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 17:53 Asia/Tehran
  • تازیەباریی دڵهەژێنی باوکێکی فەلەستینی بۆ کیژە سێ ساڵانەکەی

"ئەلما ئەلموجایدە"کیژۆڵەی سێ ساڵانی فەلەستینی کە لە ئەنجامی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایۆنی شەهید بووە، لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە کەرتی غەززە ، ئەسپەردەی خاک کرا.

لە هەلومەرجێکدا کە ڕاپۆرەکان باس لە چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستین بۆ سێ هەزار و پێنج سەت و چل وحەوت شەهید دەکەن، ئەسپەردەکرانی تەرمی کیژۆڵەی بێتاوانی سێ ساڵانە لە خان یونس، بووە بە هەواڵی یەکەمی میدیاکان.

سەرچاوە هەواڵییەکان لەوان هەواڵدەریی رۆیتەرز و کەناڵی ئەلجەزیرە رۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرێکی تازەدا لەبارەی دۆخی کەرتی غەززەو پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی، وێنەگەلی دڵتەزێنی ماڵئاوایی باوکێکی فەلەستینی لەگەڵ کیژۆڵەکەیان بڵاو کردەوە.

Image Caption

 

میدیاکان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی "ئەلما ئەلموجایدە"ی کیژی بێتاوانی سێ ساڵان و تازیەباریی جەرگبڕانەی باوکی لەگەڵیدایان، بە بڵاوکرانەوەی چەند وێنە ڕووماڵ کرد.

لەو وێنانەدا، باوی ئەلما لە کاتێکدا کە جەستەی بێ گیانی کچەکەی لە ئامێز گرتبوو، بە چاوی پڕلەفرمێسک، ئەسپەردەی خاکی دەکا. ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی خەڵکی فەلەستین لە خان یونس بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، ئەلما ئەلموجایدە لە ئەنجامی بوردومانکرانی خان یونس لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە شەهید بووە.

نێژرانی کیژۆڵەی سێ ساڵان و بێتاوانی فەلەستینی لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجەزیرە هەتا بەمڕۆ پێنج شەممە ٣٥٤٧ فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر غەززەو لێواری رۆژاوا شەهید و١٣٣٦٥ فەلەستینیش بریندار بوون.

Image Caption

 

سەرپەیڤ