گیرانی ١١٠ شاروومەندی فەلەستینی لە جنین ل ماوەی ٥ ڕۆژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430819-گیرانی_١١٠_شاروومەندی_فەلەستینی_لە_جنین_ل_ماوەی_٥_ڕۆژدا
ناوەندی دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ٣٦ فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراودا قۆڵبەست کردووە لەوان پەیامنێرێک، چوار کچەخوێندکار و ئەوانی تریش هەموو دیلی ئازادکراو بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2024 08:29 Asia/Tehran

ناوەندی دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ٣٦ فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراودا قۆڵبەست کردووە لەوان پەیامنێرێک، چوار کچەخوێندکار و ئەوانی تریش هەموو دیلی ئازادکراو بوون.

ئەم ناوەندە جەختی کردووە؛ داگیرکەران لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو، سەد و دە فەلەستینییان قۆڵبەست کردووە.ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندە فەلەستینییەکانی دیکەی هاوپێوەند بە کاروباری ئەسیران ڕایانگەیاندووە کە هێزی داگیرکەری زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە زیاتر لە دە هەزار و چوارسەد فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاو و قودسی داگیرکراودا گرتووە.