ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431702-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٤١_هەزار_و_٩٦٥_کەس
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 17:05 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕاشیگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی ٨ جەنایەت و کوشتاری تازەی لە کەرتی غەززەدا ئەنجام داوە کە ئەو جەنایەتانە بوونەتە هۆی شەهید بوونی ٥٦ کەس و بریندار بوونی ٢٧٨ کەسی دیکە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە جەختی کرد کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان هێشتایش هەر لە ژێر داروپوردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن و پێش بە دەسڕاگەیشتنیان بەو ناوچانە دەگرن. لە وەڵامی ئەم جەنایەتانە گوردانەکانی قەسامیش باسی ئەنجامدانی چەن هەڵمەتێکی کردووە دژ بە داگیرکەرانی زایۆنی و ڕایگەیاندووە کە تانکێکی "مێرکاوا ٤"ی سوپای ڕژێمی زایۆنیشی لە ڕۆژاوای ئۆردوگای جەبالیا پێکاوە و تەقاندویەتییەوە.