ئامادە بوونی 40 هەزار نوێژ خوێن لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432700-ئامادە_بوونی_40_هەزار_نوێژ_خوێن_لە_مزگەوتی_ئەقسا
دەیان هەزار نوێژخوێنی فەلەستینی سەرەڕای کارشکێنیەکانی چەکدارانی ڕژێمی زایونیی و ڕێوشوێنی توندی سەربازی نوێژی هەینیان لە مزگەوتی ئەقساکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2024 05:16 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی 40 هەزار نوێژ خوێن لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان هەزار نوێژخوێنی فەلەستینی سەرەڕای کارشکێنیەکانی چەکدارانی ڕژێمی زایونیی و ڕێوشوێنی توندی سەربازی نوێژی هەینیان لە مزگەوتی ئەقساکرد.

برێک لە سەرچاوەکان لە بەیتولموقەدەس وتیان نزیکەی چل هەزار نوێژخوێنی فەلەستینی توانیان بە تێپەڕین لە ناوەندەکانی پشکنینی داگیرکەران بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا. پولیسی ڕژێمی زایونی نوێژخوێنەکانی لە قودسی داگیرکراو دایە بەر لێدان وکوتان . شێخ موحەمەد حسین خەتیبی نوێژی هەینی داوای لە وڵاتانی عەەربی و ئیسلامی کرد بۆ گرتنە بەری  هەڵوێستێکی مڕۆڤ دۆستانە بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی برسی و  نەخۆشان و برینداران لە کەرتی غەزە دا.