یونیسێف : ڕوژانە 100 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن یان بریندار دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437610-یونیسێف_ڕوژانە_100_منداڵ_لە_غەززە_دەکوژرێن_یان_بریندار_دەبن
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە دەربڕینی نیگەرانی توند لە حاند بنپێکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕوژانە نزیکەی سەد منداڵ شەهید یان بریندار بوونە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2025 12:41 Asia/Tehran
  • یونیسێف : ڕوژانە 100 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن یان بریندار دەبن

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە دەربڕینی نیگەرانی توند لە حاند بنپێکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕوژانە نزیکەی سەد منداڵ شەهید یان بریندار بوونە

 سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)  بە دەربڕینی  نیگەرانی توند لە حاند بنپێکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٣٢٢ منداڵی فەلەستینی کوژراون و ٦٠٩ منداڵی دیکەش بریندار بوون. ئامارێک کە بە تێکڕا   یەکسانە بە ١٠٠ منداڵ کە ڕۆژانە دەکوژرێن یان بریندار دەبن. یونیسێف  هەروەها  بە ئاماژەدان بە گەمارۆی زیاتر لە سێ هەفتەیی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە هۆشداریی دا لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا و لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەم   ڕێکخراوەدا هاتووە: بەردەوامی شەڕەکان لە غەززە ژیانی هەزاران منداڵی خستۆتە مەترسییەوە و دۆخی خراپی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و دەرمان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی خراپتر کردووە.