شوبات 25, 2026 17:22 Asia/Tehran
  • تەشەنای پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر فەلەستینیەکان لە مانگی ڕەمەزاندا

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژی فەلەستینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری رۆژاوا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، تاوی سەندووە.

لەو پەلامارانەدا خانووبەرەو ئۆتۆمبیلی فەلەستینیەکان لە ئاوایی "سوسیا" لە ناوچەی "مسافر یەتا" هەڵکەوتوو لە باشووری ئەلخەلیل، سووتێندراو چوار فەلەستینی بەرکەوتن و زامدار بوون. لە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو، نۆ کەس شەهیدو چواریش بریندار بوون. ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بۆ حەفتاو دوو هەزار و هەشتاو دوو کەس و ژوماری برینداران بۆ ١٧١ هەزار و حەوسەت و شەست و یەک کەس زیادی کردووە.

 

سەرپەیڤ