٢٠ وڵات کردەوەکانی ڕژێمێ زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا ئیدانە دەکەن
شوبات 24, 2026 11:49 Asia/Tehran
بیست وڵاتی عەرەبی، ئیسلامی و ئەوروپایی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، بڕیارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە فراوانکردنی کۆنترۆڵی نایاسایی خۆی بەسەر کەرتی ڕۆژایان بە توندی ئیدانە کرد.
ئەم وڵاتانە لەم بەیاننامەیەدا پێداگرییان کردووە کە شارۆچکەسازییەکانی زایۆنییەکان و بەهێزتر کردنی ئەم پرۆژە نایاساییانە، بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و ئامانجیشی جێبەجێکردنی بە کردەوەی پلانی لکاندنی نایاسایی کەرتی ڕۆژاوا بە فەلەستینی داگیرکراوە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم بڕیارانە ئاشتی لە ناوچەکە و پلانی غەززە تێکدەدەن و داوا لە ڕژێمی زایۆنی کراوە کە دەستبەجێ لەو بڕیارانە پاشگەز ببێتەوە، کۆتایی بە توندوتیژیی شارۆچکەنشینان بهێنێت و پێشێلکەرانی یاسا و ڕێساکان بخاتە بەر لێپرسینەوە و ناچاریان بکات بە بەرپرسیاربوون.