تشرینی دووه‌م 20, 2016 14:35 Asia/Tehran
  • بەڵێنەکانی  تڕامپ  و  سوور پرایز بوونی   ئیسرائیل

ڕژیمی زایونی بە نیازە بە دوای ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی دوناڵد تڕامپ سەرۆک کوماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ژانویەی 2017 زیاتر لە سی یەکەی نیشتە جێی بوونی نوێ دیکە لە بەیت و لموقەدەس ساز بکات

  بە  گوێرەی      ڕاپۆڕتی     مێدیا    زایونیەکان  ئەو  پڕۆژەیە   لە  خولی    سەرۆک  کۆماریەتی   تڕامپ  دەس پێی   دەکات    چون    ئەو  میلیاردرە  نیویورکیە   کاری   ڕژیمی  زایونی     لە   سازکردنەکانی  لە  زەوینە  داگیرکراوەکانی   خەڵکی   فەلەستینی  بە  نایاسایی  نازانێ .  تڕامپ   لە  ڕەوتی   ڕکەبەڕایەتیەکانیدا   وتبووی        ئەگەر  سەربکەوێ   ،  بەیتولموقەدەس   وەک  پێتەختی   ئیسرائیل   بە  فەرمی  دەناسێ  .  دوناێد  تڕامپ   لە  ڕەوتی   ڕکەبەرایەتیەکانیدا  لە  ددیار  لە  گەڵ   بنیامین   نتلنیاهو     سەرۆک  وەزیرانی    ئیسرائیل       بەڵێنی     دابوو    کە  ئەگەر   سەرۆک کۆماری   ئەمریکا  بێت   باڵوێزخانەی    ئەو  وڵاتە   لە   تەلئەبیبەوە   دەگوازرێتەوە    بۆ  قودس .   هەڵویستی   کاربەدەستانی      ئەمریکایی   بە تایبەت    دوناڵد  تڕامپ   لە  هەفتەکانی  ئەم  دواییەدا  لە  لاگری   لە  گەشە خوازییەکانی    ئیسرائیل  بە  واتای  چرا  سەوز   نیشان  دان      بە  ئیسرائیلە  بە  مەبەستی     پێی و شوێن گرتنی   سیاسەتەکانی   پاونخوازانەی     خۆی .  لە  وەها  بارودوخێکدا  ئەنجومەنی     وەزارەتی   ئیسرائیل  لە  کاروباری   پەسەن کراوەکان   ئەم  دواییانە    بەر نووسی   پڕۆژە  بڕیارێکیان      پەسەن  کرد   کە بە  هۆیەوە   ڕژیمی  تەل ئابیب    دەتوانێ    زەوینگەلێکی  زۆرتر    لە  فەلەستینیەکان   بە  مەبەستی   شارۆچکە سازی   داگیر  بکات .    شیاوی  باسە   کە  ڕژیمی  زاوینی   سەرەتاکانی   ساڵی  2014 ش  گەڵاڵەیەکی    لە  چوارچێوەی    داگیر کردنی  هیدی   هێدی   ڕۆژهەڵاتی  بەیتو لموقەدەس  پەسەن  بکات  .  لە   پەسەن کراوەی   کابینەی  ڕژیمی  زاوینی  گوڕینی  بافتی    ڕۆژهەڵاتی   بیت ئەلموقەدەس   لە  خولێکی  شەش  ساڵەدا  و  لکاندنی   هێدی  هێدی  ئەو  ناوچە  بە  فەلەستینی   داگیرکراو  و  هەروەها     پەرەسەندنی   بەشداری   و  چاودێری  ئاسایشی   ڕژیمی  زاوینی  بە سەر    ڕۆژهەڵاتی   بە یت و لموقەدەس  لەبەر چاو گیراوە .    پەسەن کراوەکانی  پەرلەمان   و کابینەی   ڕژیمی    زایونی    لە لە  درێژەی  گەڵاڵەی   بە گشتیی  ماویەەیک    لەمەوبەری  ئەو  ڕژیمە   بو   بەجوولەکە کردنی     بە  تەواوی     بەیت و لموقەدەس  تا  ساڵی  2020   دێتە  حیساب  کە  بە  پێی  ئەوە  ئەو  ڕژیمە   زیاتر  لە   15  میلیار   دولار   لە  پێناو   بە دی  هاتنی      بە  جوولە کە     کردنی    بە  تەواوی    قودس  تا     ماوەی    دیاریکراو   تەرخان  داوە . جم و جوڵەکانی     کابینەی   ئیسرائیل    سەبارەت  بە  قودس  بە  جاران      پاوانخوازانە تر   لە  ڕابردوو   بووە   و  نیشانەی     جم و جوولی   کابینە    بۆ   کەڵک  وەرگرتن   لە  لانی  زۆری  ئەو  ڕژیمە  داگیرکراوە   لە  پێناو  زاڵ بوونی   بە تەواوی   بە سەر  قودسە   کە  ئەو  کارە    نیشانەی    قووڵبوونی   پلانەکانی   ئەو  ڕژیمە  لە  هەمبەر   مزگەوتی   ئەقسایە .  جەختی  کاربەدەستانی    ڕژیمی  زایونی   لەسەر ئەو  بانگەشە  لەمەڕ  ئەوەی  کە  بەیت  و لموقەدەس  بەشێکی  جیانەکەرەوە ی    سەرزەوینەکانی   ژێر  چنگی  ئەو  ڕژیمەیە     ،  سەرەتایەک   بۆ  کردەوەی      سیاسی   پیلانگێڕانەی   زۆرتر  لەو   ناوچەیە .      داگیرکردنی   بە  تەواویی    بەیتولموقەدەس   یەکێک  لە    ئامانجەکانی     ڕژیمی      زایونیە  و  ئەوەش  پرسێکە   کە  ئەو  ڕژیمە  لە  کاتی      داگیرکردنی     سەرزەوینی    فەلەستین  لەبەرچاوی  گرتووە    لەم  ڕووەوە    ڕژیمی   زایونی     ڕژیمی  زایونی    لە  ساڵی  1948   ڕوئاوای  ب یت و لموقەدەسی  داگیر  کرد      و  ئەو  ڕژیمە  لە  درێژەی  سیاسەتەکانی     پاوانخوازانەی  خۆی     لە  ەرزەوینەکانی  فەلەستین   لە   ساڵی  1967 یش      ڕۆژهەڵاتی     بەیت و لموقەدەسی   داگیر  کرد .  لەو  چوارچێوەیەدا   لە  ساڵی       1980 ش  پەرلەمانی  ڕژیمی  زایونی  بە پ ەسن  کرانی   پەسەن کراویەک  بۆ  لکاندنی   بەیت و لموقەدەس    بە  فەلەستینی  داگیرکراو  ئەو  شارە  فەلەستینیەیەی   وەک   پێتەختی    ئەو  ڕژیمە   ڕاجگەیاند  و  داوای  لە  وڵاتانی  جوراوجور  کرد    کە  باڵوێزخانەکانیان   لە  فەلەستینی     داجگیرکراو   لە  تەلابیەوە   بۆئ  بیت و لموقەدەس  بگوازرێنەوە   .     کە  کاردانەوەی    توندی  ڕای  گشتیی    بە  دواوە   بوو       .  سەرەڕای  وەها     بارودوخێک      دوتاڵد  تڕامپ   جەختی  کردووە  لە س ەر  لایەنگریەکانی  خوی    لە     شاروچکەسازی    و  پاوانخوازییەکانی     ئیسرائیل   لە  بەیتولموقەدەس    کە  بووەتە  هۆی    خوشحالی  و  سورپرایز   بوونی      کاربەدەستانی       زایونی  .