تشرینی دووه‌م 03, 2017 15:06 Asia/Tehran
  • بوجەو بوارگە سەرسنوورییەکان، ناکۆکیی تازەی نێوان هەولێر و بەغدا

لە هەل و مەرجێکدا کە ناوچەی کوردستانی عێراق لەگەڵ ناکۆکیی نێوخۆیی توندوتیژدا بەرەوڕووە، تەنگژەی ئەم ناوچەیە لەگەڵ بەغداش دا هەروا بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد کە بوجەی ساڵی 2018 بە ڕادەی سەدی حەڤدە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری بکات. وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەوڵەتی عێراق لە بوجەی ساڵی 2018 دا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق سەدی دوانزە پۆیینت شەشی لە بەرچاو گرتووە.

بوچە لەو خاڵە جێی ناکۆکیە هەرە گرینگانەی هەولێرو بەغدا بووە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا و تەنانەت لەو پەڵپ و بیانووانەی مەسعود بارزانی بۆ پێداگری لە سەر بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق بوو. دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 2005ەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بوجەی سەدی حەڤدەی دیاری کرد بوو و هەتا ساڵی 2014 ش ئەم ڕادەیەی داوەتە هەرێم، کەچی دوای یاسا بەزاندنە بەردەوامەکانی دەوڵەتی هەرێم لە بواری وزەو خۆ بواردنی لە ڕژاندنی داهاتەکەی بە خەزێنەی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق، دەوڵەتی بەغداش لە ساڵی 2014ەوە هەتاکو ئێستا بوجەی ئەم ناوچەیەی بەتەواوی نەداوە. لەم ڕووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش باسی ئەوە دەکات کە دەوڵەتی بەغدا دەبێ 12 ملیارد دۆلار بداتە هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەل و مەرجێکدا داوای بەشە بوجەی سەدی حەڤدە دەکات کە بە هەڵس و کەوتی جیایی خوازانەی کە لە قەواخی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی گرتووە، دەوڵەتی بەغدا متمانەی پێویستی بە دەوڵەتی خۆجێیی هەرێم نییەو داوای نیازپاکی سەلماندنی هەولێر بەرامبەر بە سەروەریی عێراق دەکات.

جیا لە کێشەی بوجە، پرسی کۆنترۆڵی بوارگە سنوورییەکانیش لەو بابەتە جێی ناکۆکییانەی دیکەی هەولێر لە گەڵ بەغدایە. دەوڵەتی بەغدا بە ئامانجی پاراستنی سەروەریی ئەم وڵاتە داوای ڕادەست کرانی بوارگە سەرسنوورییەکان بە بەغدا دەکات و تەنانەت حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش ڕۆژی سیهەمی ئۆکتۆبەر وشداری دا کە ڕادەست نەکرانی کۆنترۆڵی بوارگە سەر سنوورییەکان دەبێتە هۆی توندوتیژ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەرلەمە بەغدا سەبارەت بە ڕادەست کرانی بوارگە سەر سنوورییەکان بە دەوڵەتی ناوەندی لەگەڵ هەولێردا ڕێک کەوتبوو. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا لەم پەیوەندییەدا نەکراوەو لەو بوارگە سەرسنوورییانەش ناکشێتەوە.وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە داخوازیی بەغدا لە هەولێر نایاساییەو مسۆگەر نابێت. بە سەرنجدانی وەها هەڵوێستێک کۆمەڵێک لە ژێدەرەکان باسی پێشنیاری تازەی هەولێر بە بەغدایان کردووە سەبارەت بە بوارگە ناوەندییەکان. لەم پێشنیارەدا هاتووە کە، هێزە هاوبەشە کوردی و عێراقییەکان بەڕێوەبردنی بوارگەی ستراتژیکیی ئیبراهیم خەلیل لە خابوور بە ئەستۆ بگرن لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا.

هەولێر لە هەل و مەرجێکدا وەها پێشنیارێکی هێناوەتە ئاراوە کە کە تەنیا ڕۆژێک دوای وشداری دانەکەی عەبادی، هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی بوارگەی ستراتژیکیی ئیبراهیم خەلیلیان بەدەستەوە گرتووە.

وا دیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرنجدانی شکست هێنانی گشتپرسیی جیا بوونەوە لە عێراق و ئەو شوێنهاتانەی کە ئەم بابەتە بۆ هەولێر هەیبووە، هەوڵ دەدات لەمە زیاتر لە بەرامبەر عێراق دا بە چۆک دا نەیەت ، بەڵام شێوە هەڵس و کەوتی دەوڵەتی بەغدا وا دەردەخات کە ئیدی پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتیی عێراقی لە لایەن هەولێرەوە پێ قەبووڵ ناکرێت.