بانگه شه کانی نیکی هیلی دژی ئێران؛ بە پێچەوانە نواندنی ڕاستییەکانی ناوچەکە
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بۆ لێکدانەوەی "بەرجام" ڕق و توورەیی جیهانی لە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی قۆدس و بەلاڕێدابردنیی بیرو ڕای گشتی لە کوشتاری منداڵان و ئافرەتانی یەمەنی بە چەکی ئەمریکایی ئیدعای کرد ئێران بۆ یەمەن مووشەک بەڕێدەکات.
"نیکی هیلی" ڕۆژی پینج شەممە لە کۆری هەواڵنێران لە بنکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ، بە نۆمایش دانی پاشماوه کانی مووشەکی هاوێژراو لە یەمەنەوە بەرەو ڕیاز لە سەرەتاکانی نۆڤەمبەری ٢٠١٧، ئیدعای کرد ئێران بۆ بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن (حوسییەکان) چەک بەڕێدەکات. نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پاشان ئاماژەی کردە پرسی "بەرجام" و ئیدعای کرد ئەم ڕێککەوتنە تەنیا هاوپێوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نییە .
"غۆلامعەلی خۆشرو" نوینەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان دەسبەجێ دوای نۆمایشی سیاسی "نیکی هیلی" کە باس لە گیچه لی تازەی ئەمریکا لەناوچە دژی ئێران دەکات، لەبەیاننامەیەک دا جەختیکرد: تاوانێک کە ئەمریکا داویه ته پاڵ ئێران ، بێ بناغە و نابەرپرسانە، دنە دەرانە و کاول کەرانەیە. خۆشرو بەڕاشکاوی وتی: تاوانپاڵدانەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەمەبەستی سەرپۆشنان لە سەر تاوانکاری جەنگی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن بەهاودەستی ئەمریکا هاتە ئاراوە . دەوڵەتی "دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆاری ئەمریکا بۆ گه یشتن به ئامانجە تێکدەرانەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەتەمای فریودانیی بەردەوامی بیرو رای گشتی خەڵکی جیهانە. ئەم ڕەویشتە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی " جۆرج بۆشی کور" دووپات بۆتەوە و تاقیکارییەکی تاڵی بۆ ئەمریکاییەکان بە دواوە بووە . لە ساڵی ٢٠٠٣ دەوڵەتی ئەسەردەمەی ئەمریکا بە گوێرەی ئیتلاعاتی چه واشه کەرانە و درۆ ودەلەسە لەبارەی بوونی چەکەمەنی قەدەخە کراو لە عێراق، بواری لەشکەر کێشی بو ئەو وڵاتەی فەراهەم کرد، بەڵام سەرئەنجامی ئەم داگیرکارییە، سەرشۆری و داماویی بۆ ئەمریکاییەکان بوو.
دەوڵەتی ترەمپ لە چوا رچێوەی دابەشکردنیی کار لەگەڵ زایۆنیستەکان و سەعودییەکان، ئامانجەکانی خۆی بە بانگه شه ی ساختە دژی ئێران بەرەو پێشەوە دەبات. ئەمریکا لە باسی : بەرجام" و رۆل و دزەی شۆێندانەری ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی، بە گیچه ل نا نه وه بە دوای هاوپەیمانی ناوچەیی و جیهانی دژی ئێرانە.
ئەمریکا لە باسی ناوچەیی هەوڵ ئەدات ڕۆڵی ئێران بە ڕای خۆی بە تێکدەرانە نیشان بدات و لەم نێوانە؛ لەگەڵ زایۆنیستەکان و سەعوودییەکان کار دەکات تا ڕاستییەکانی ناوچە بە پێچەوانە نیشان بدات . بە هەڕەشە زانینی بەرنامەی مووشەکی ئێران و خۆوەردانی ئێران لە کارو باری وڵاتانی عەرەبی، پیلانێک بۆ سەرپۆشنان لە سەر تاوانکارییەکانی دوو ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنی و سەعوودی و هاوکاتیش درێژەی کاری هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ ئەم دوو ڕژیمە بۆ شەرئاشۆییە. ئەمریکا بۆ بردنە پیشەوەی ئامانجەکانی لە ناوچە رووی کردۆتە درۆو دەلەسە و شەرئاشۆیی. هەر لەم چوا رچێوەیە ؛ "جان ئاراووسیس" ڕۆژنامەوان و کارناسی ئەمریکایی شەوی هەینی لە کاردانەوە بە ئیدعای نیکی هیلی دژی ئێران وتی: " هیچ هۆیەک بۆ بروا بە ئیدعاکانیی نیکی هیلی لە بارەی ئێران لە ئارا دا نییە؛ ئەو نوێنەری درۆزنیکی نەخۆش واتە ترەمپە". ئەمریکا لە حالێکدا ئێران بە ناردنی چەک بۆ یەمەن تۆمەتبار دەکات کە ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووتە ناوەندی تاقیکاری چەکی ئەمریکایی لە لایەن عەرەبستانی سەعوودییەوە. هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی نزیک بە سێ ساڵە بە چەکی ئەمریکایی، لە رۆژدا خەڵکی یەمەن بە تایبەت منداڵان و ئافرەتانی یەمەنی کۆکوژدەکات. هەر لەم بوارە ، دوو هەواڵنێری ئافرەتی فەرەنسی یەکەم جار بە جل وبەرگی گۆڕاو چوونە یەمەن و لەقاویان دا: ئەو بۆمبانە کە ڕژیمی سەعوودی فڕێی ئەدا بە سەر خەڵکی مەزلوومی یەمەن ئەمریکاییی و لە چەشنی قەدەخەکراوی هێشووییە".
ئەم پرسە و برگەکانی دیکە لە وینەی پیلانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی قۆدس، ڕاستییەکانی ئێستای ناوچەی رۆژئاوای ئاسیایە؛ ڕاستیگەلێک کە کۆشکی سپی ڕۆڵی ڕاستەو خۆی لەوان داهەیە. لە وەها بارودۆخێک؛ بانگه شه کانی نوێنەری ترەمپ لە رێکخراوی نەتەوەکان دژی ئێران، لە چوار چێوەی بەلاڕێدابردنی بیرو ڕای گشتی لەم ڕاستەقینانەیە.