بڕیارنامەی قودس و سەلماندنی تەریک کەوتنی ئەمریکا
زۆرانبازیی ئەمریکا لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی لەسەر پرسی قودس ،بووە هۆی شکستی قورسی ئەو وڵاتە بە تایبەت دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا .
لە حاڵێکدا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆی هەڕەشەی لە جیهان کرد بوو ، کۆمەڵگای گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە زۆربەی دەنگ ، بە فەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی ئیدانە کرد . لە دەنگ وەرگرتنێکی مێژووییدا ، 128 ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڕیارنامەی قودس دەنگی ئەرێنیان دا . هەشت ئەندام بۆ وێنە ئەمریکا و ڕژیمی زایونی دەنگی نەرێنیان دا ، 25 ئەندام دەنگی بێ لایەنیان دا و 21 ئەندامیش بڕیاریان دا بەشداری دەنگدان نەکەن . ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە بەرلەوەش دوناڵد تڕەمپ و نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕوونترین وشەکان هەڕەشەیان لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە کرد کە دەنگ دان سەبارەت بە بڕیارنامەی قودس بە بنەمای یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دیکە دابنێن . بە واتایەکی دیکە کوشکی سپی لە کردەوەیکی باجخوازانەدا داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد لە نێوان داکۆکی لە مافی نێونەتەوەیی و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە داهاتووی قودس و یارمەتی دراوی ئەمریکا یەکێکی هەڵبژێرن . تڕەمپ و ڕاوێژکارانی هیوادار بوون وڵاتانێک لە لایەن ئەمریکاوە لاگری سیاسی و دارایی دەکرێن له گه ل ئه مریکابن بەو حاڵەش تەنیا شەش وڵات جگە لە ئەمریکا و ڕژیمی زایونی ئامادە بوون لە بەرامبەر وەرگرتنی متمانەی درێژە ی یارمەتی ماڵی ئەمریکا ، هەڵوێستێک لە هەمبەر داخوازیەکی تڕەمپ نەگرنە بەر .جان برنان سەرۆکی پێشووی سیا لەو بارەوە دەڵێت هەڕەشەی تڕەمپ دژی وڵاتانێ کە کە لە مافی خۆیان بۆ نەیاریەتی کردن لە گەڵ هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە قودس کەڵکیان وەرگرت زاڵمانە بوو . ئەو پرسە نیشان ئەدات تڕەمپ لە هەموو کەس چاوەڕوانیی ئیتاعەتی کوێرانەی هەیە تایبەتمەندیەک کە لە هەموو دەسەڵاتدارانی پاوانخواز و زاڵم دا هەیە . بەو حاڵەش بژاردە گەلێکی زۆر بۆ جێ بە جێ کرانی هەڕەشەکانی سەرۆک کوماری ئەمریکا دژی وڵاتانی نەیار هەیە . بۆ وێنە وڵاتانێک وەکوو میسر ئەفغانستان ئێراق و پاکستان کە لە لایەن ئەمریکاوە پششتیوانی دەکرێن پێگەیەکی تایبەتیان لە ئیستراتژیای ناوچەیی و جیهانی ئەو وڵاتە هەیە و پچڕاندنی یارمەتیەکانی واشنگتون خەسارگەلێکی قەرەبوو نەکراو لە ئیستراتژیای ئەمریکا ئەدات لە لایەکی دیکەوە جێ بە جێ کرانی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ پچڕاندن یان کەم کردنەوەی یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ بڕێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یان تەنانەت خودی ئەو ڕێکخراوەیە ڕووبەڕووی پێشوازی زۆرێک لە وڵاتانی ساماندار وەکوو چین دەبێتەوە تا جێگای ئەمریکا لە نیزامی نێونەتەوەیی پڕ بکاتەوە . بەم جۆرە ویستی ئەمریکا و سەرۆک کوماری هەنووکەیی ئەمریکا بۆ سەپاندنی داخوازیەکانی خۆی بە سەر وڵاتانی دیکە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی جۆرێ ڕاپەڕینی نێونەتەوەیی لە هەمبەر زێدە خوازیەکان و یەک لا خوازی واشنگتون .