کانونی دوھەم 26, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • ڕووبەڕوو بوونەوەی  جیهانی خوازی و داکۆکی خوازی لە کۆبوونەوەی داڤووس

دوناڵد ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی هەژدە ساڵی ڕابردوودا سەردانی داڤووسی سویسی کردووە تا لە مونتەدای جیهانیی ئابووریی ، ڕێبازی نوێی ئەمریکا لە بەرامبەر بازرگانی جیهانی دا شی بکاتەوە .

سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ ئەدا لە وتارەکەی خۆی دا لەم جڤینە و  دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆمپانیا  تیجارییەکانی ئەمریکا و چالاکانی ئابووری،  پەرۆشی و نیگەرانییەکانی  لە  سیاسەتی داکۆکیکارانەی خۆی لە  بەرهەمهێنەرانی  نێوخۆی ئەمریکا کەم بکاتەوە  .

ترەمپ وەک نوێنەری  ڕەوتی نەتەوەخوازی ئابووری  لە ئەمریکا،  جەخت دەکاتەوە لەسەر  فڕێ دانی هەندێ  یاسای بەجیهانی بوونی ئابووری  وەک  سڕینەوەی  نرخ نامە  گومڕکییەکان ، گواستنەوەی ئازادی هێزی کار و سەرمایە و  پێکهێنانی بلۆکی ئابووری چەند لایەنە  .

لەبەر ئەوەش ترەمپ لەسەرووبەندی سەردانەکەی بۆ داڤووس  نرخ نامەی  سەر هاوردەی سەفحەی  هەتاوی و مەکینەی جل شۆری بۆ ئەمریکا زیاد کرد و بۆ جارێکی دیکە خوازیاری پێداچوونەوە لە ڕێکخراوی  بازرگانی  ئازادی  ئەمریکای باکووری  ناسراو بە نەفتا بوو  .

حکومەتی ئەمریکا هیوادارە لەم ڕێگەوە  گەشەی بەرهەمی پیشەسازی لەم وڵاتە  زیاد بکات و دەرفەتی  نوێی  کار بۆ  کرێکارانی ئەمریکی  بە دەست بێنێ  .

بەم حاڵەوە  پێ ناچێ  شەریکە  بازرگانییەکانی ئەمریکا یان  زۆربەی  چالاکانی  بیانی  لە بواری  بەرهەمی  پیشەسازی  لە ئەمریکا، پاسادان و بەڵگەکانی ترەمپ و نەتەوەخوازانی ئابووریی ئەمریکا قەبووڵ بکەن  .

ئاشیش  کۆمار سن، جێگری  بەڕێوەبەری   پێوەندییەکانی شۆرای ئاتلانتیک  دەڵێڵ  : بەرنامەی کاری دانیشتنی داڤووس  جەخت لەسەر  بە جیهانی سازی دەکاتەوە و وەک  پرەنسیپی بنەمایی  بۆ بەهێزکردنی  ئابووری و ئاسوودەیی گشتی لە هەموو وڵاتانی جیهان سەیری دەکات لەحاڵێکدا کە سیاسەتی  داکۆکی لەبەرهەمی نێوخۆیی و ڕوانگەی   لە پێشدا ئەمریکای  ترەمپ  بە  هیچ جۆر لەگەڵ ئەوەدا یەک ناگرێتەوە  . لە ئاراستەی ئەم دژایەتیانە دا دەوترێ  وەبەرهێنانی دەرەکی  لە ئەمریکا  لەساڵی 2017 دا  نیزیکەی سەتی سی وسێ  دابەزیوە  .

هەڵبەت ئەم وڵاتە ئێستاش گەورەترین پەلکێش کەری  وەبەرهێنانی دەرەکی لە جیهان دایە  بەم حاڵەوە  توندبوونی سیاسەتی  داکۆکیکارانە و  سەخت گرتن لە کۆمپانییە بیانییەکان لە ئەمریکا  ئاستی  وەبەرهێنانی دەرەکی لەم وڵاتەی  خستوەتە ژێر کارتێکەری  خراپ  .

وێڕای ئەوەی کە پێش بینی دەکرێ  شەریکە   گەورەکانی  بازرگانیی ئەمریکاش  هەنگاوی  تۆڵەئەستێنانە بەدژی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکەن و نرخ نامە لەسەر هەندێ  کاڵای ئەمریکی  دانێن.

لەم حاڵەدا  هەناردەی ئەمریکا کەم دەبێتەوە و  کارو پیشە لەم وڵاتە دەکەوێتە مەترسیەوە  .

لەبەر ئەوە  ژومارێک لە ئابووری زانان و  چالاکانی  بواری  بازرگانی نێودەوڵەتی لەبارەی سەرهەڵدانی شەڕی  نرخنامەیی و دراڤی نێوان  دەسەڵاتە گەورەکان وشدارییان داو ە.

ئەزموونی  مێژوویی پێشانی داوە ئەم مشت و مڕ و  بەرەنگاربوونەوانە تەنیا  بە بازرگانی و کاروباری داریی نابڕێتەوە و کێشەی سیاسی و ئاسایشی نێوان  وڵاتان و بلوکەکانی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ