چەواشەکاری سێ کوچکەی وەیشووم بۆ گۆڕینی ڕاستییەکانی ناوچەکە
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودی،هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتی لە ئێران ترساندنی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ، لە داڤووسی سویس ئیدیعای کرد ئێران سیاسەتی تایفەخوازی و داکۆکی لە تیرۆریزم پێڕەو دەکات .
هاوکات ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە داڤووس لەبارەی پێویستیی هاوکاری بۆ ئەوەی کە خۆیان وتەنی چالاکی بێ سەقامکەری ئێران لە ناوچەکەدا لەوان بەرهەم هێنانی مووشەکی بالستیک، وتووێژیان کرد .
لەم نێوەدا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش لە جڤینی داڤووس دا بانگەشەی کرد تاکە پرسی گرینگ بۆ ئەو ڕێگرتن لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە و پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنی گرینگایەتی نییە .
سیاسەتی چەواشەکاری سێ کوچکەی شوومی ئەمریکا ، عەرەبستان و ڕژێمی ئیسرائیل لەبارەی دەور و سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە دا کۆن بووە و هەوڵی پڕۆپاگەندەی ئەوان ناتوانێ ڕاستییەکانی ناوچەکە لەبەرژەوەندی ئەوان بگۆڕێ .
لایەنێک کە بە ڕاستەقینە خەباتی تیرۆریزم دەکات و یارمەتی دا تا داعش لە ئێراق و سوریا سەروەریی خۆی لە دەست بدات، تەنیا کۆماری ئیسلامیی ئێرانە . دەوری بنیات نەر و سەقام چێکەری ئێران لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە شاڵاوی پڕۆپاگەندەی سێ کوچکەی فیتنە و وەیشوومی ئەمریکا و سعودی و ئیسرائیل بەراوەژوو ناکرێتەوە.
هەموان بە باشی دەزانن کە بیرۆکەی وەهابیەتی سعودی ، چەکی ئەمریکی و چەتری داکۆکی زایۆنییەکان لە تیرۆریستان، بابەتێکە حاشای لێ ناکرێ و پرسی لە ئێران ترساندن ، هیچ شتێکی بۆ شکستی هێناوانی لاگری تیرۆریستان نییە .
هەرلەم بوارەدا محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : هەر چەندەی زۆرنا پڕۆپاگەندەییەکانی ترەمپ و هاودەستانی ڕاستییەکان بە پێچەوانە نیشان بدەن هەرچەندەی کە سعودی یاری پڕۆپاگەندەیی بخاتە ڕێ و هەرچەندەی کە ئەمریکا هەوڵ بدات شکستی داعش بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات ناتوانن ڕاستییەکان بگۆڕن.
تێکچوونی پیلانی داعشی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ، تەوەری خۆڕاگری ئیسلامی لە لووتکەی دەسەڵات دا لەبەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی داناوە .
شکستی داعش لە ئێراق و سوریا کاتێک گرینگ دەبێ کە ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاند نیزیکەی سی ساڵ پێویستە تا داعش لەبەین بچێت .
لە وەها بارودۆخێک دا جم و جۆڵی هاوبەش و دابەشکردنی کار لە نێوان سعودی و ئەمریکی و زایۆنییەکان ، نابێتە هۆی تێڕوانینی نەگەتیڤی وڵاتانی دیکە بۆ ئێران .
لەڕۆژێک دا کە وەزیری دەرەوەی سعودی و سەرۆکی ئەمریکا لە داڤووس، بە خەیاڵی خۆیان دەوری ئێرانیان لە ناوچەکەدا بە تێکدەرانە ناوبرد، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە وڵامی ئەم پرسیارە دا کە ڕیاز بانگەشە دەکات ئێران هێزی ڕەش و نەگەتیڤ لە ناوچەکەدایە، وتی : وەها ڕوانگەیەک قەبووڵ ناکرێ و ڕێزی گرت لە دەوری ئێران لە یارمەتیدانی ئێراق بۆ شکست دانی داعش .
محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی ، وەزیری دەرەوەی قەتەریش وتی : کاتێ سەیری بارودۆخی ناوچەیی دەکرێ بۆ وێنە گۆڕانکارییەکانی یەمەن و لوبنان سیاسەتی عەرەبستان نەک هەر بووەتە هۆی بەدیهاتنی بێ سەقامی لە قەتەر دا بەڵکوو
بێ سەقامی لە تێکڕای ناوچەکەی لێ کەوتوەتەوە .
بۆ وڵاتانی سەربەخۆ و خاوەنی سەروەری نیشتمانیی ئەوە دەرکەوتووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا دەوری بنیاتنەری هەیە . بە نەمانی خەلافەتی خۆناودێری داعش لە ئێراق و سوریا و باوەڕ بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و
پێوەندی باش لە دراوسێتی دا کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی جێ متمانەی لێ هاتووە لە بواری جۆربەجۆردا .