کانونی دوھەم 28, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • قەیرانی مرۆیی لە یەمەن و درێژەی تاوانکارییەکانی ئالی سعوود

سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵی خاچی سوور و مانگی سوور وشداری دا ، ڕژێمی عەرەبستان بە گەمارۆدانی یەمەن قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە توندتر کردوەتەوە .

فرانچسکۆ رووکا،  کە هاوکات سەرۆکایەتی خاچی سووری ئیتالیا و فدراسیۆنی نێونەتەوەیی حەشیمەتی خاچی سوور و مانگی سووری لە ئەستۆدایە،  وتی  :  کەمبوونی توندی خۆراک لە یەمەن  و پەرەسەندنی  بێ وێنەی  نەخۆشی  کوشندە  لەم وڵاتە، زۆرێک لە یەمەنییەکان بەتایبەت منداڵانی  بەرەوڕووی مەترسی مەرگ کردوەتەوە .

فرانچسکو ڕووکا  وێڕای ئیدانە کردنی  پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بە دژی خەڵکی  بێ دەرەتانی یەمەن ، وتیشی : ڕژێمی عەرەبستان بە درێژەپێدانی بایکۆتی یەمەن، ملوێنان  کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی  بڕسیەتی و هەژاری کردوەتەوە  .

سەرۆکی  فدراسیۆنی نێودەوڵەتی حەشیمەتی خاجی سوور و مانگی سوور وتیشی  : ئێستا ملوێنان یەمەنی بەرەوڕووی نەخۆشی  کۆلێران و زۆرێک لە نەخۆشییەکان وەکوو دیفتریش لەم وڵاتە پەرەی سەندووە  .

پەرەسەندنی کۆلێرا و دیفتری لە یەمەن یەکێک لە دواهاتەکانی ڕاستەوخۆی وەبەرپەلامار کەوتنی ژێرخانەکانی یەمەنی لەلایەن  عەرەبستانە  کە بە هۆیەوە سیستمی تەندوروستی یەمەن لەناوچووە  .

سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یوونیسف)، ڕێکخراوی تەندوروستی جیهانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراکیش مانگی ڕابردوو  بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە پەلاماری ڕژێمی سعودی  بۆسەر یەمەن بووەتە  هۆی قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە  .

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە لانیکەم سەتی شەستی یەمەنییەکان لە نەبوونی ئاسایشی خۆراکی و شازدە میلیون یەمەنیش لە کەبوونی  ئاوی پاکی خواردنەوە و بێهداشتی لە ڕەنج وکوێرەوەری دان.

بیست و دوو ڕێکخراوی  نێودەوڵەتی جەماوەریی لە ژنێڤیش  بە ناردنی نامەیەکی کراوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لەم ئەنجومەنە کرد بە دامەزراندنی ئاگربڕ، قەیرانی مرۆیی لە یەمەن  کۆتایی پێ بێنێ  .

هەرلەم حاڵەدا  ڕژێمی سعودی  تاوانکاریی دژە مرۆیی  خۆی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی دژە مرۆیی و دژە ئیسلامیی خۆی بە دژی گەلی ستەملێکراوی یەمەن درێژە پێ دەدات  .

لەحاڵێکدا کە خەڵکی موسوڵمانی یەمەن لە بارودۆخێکی زۆر دژوار دا دەژین و درێژەی شەڕ و بوردومان و درێژەی  بایکۆتی  ئاسمانی و دەریایی ئەم وڵاتە بووە تە هۆی ئەوەی بەشێکی بەربڵاوی خەڵکی ئەم  وڵاتە بەرەوڕووی برسیەتی ببنەوە،  هەوڵی دژە مرۆیی ڕژێمی سعودی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و بێ سەقامی لە ناوچە بە دواوە بووە  .

ئەمەش  لەحاڵێکدایە کە ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی شەڕخوازی دوای سێ ساڵ دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە یەمەن، نەیتوانیوە سەرکەوێت  لە گۆڕەپانی شەڕی سەربازی و شکست دانی ورەی خەڵکی یەمەن و سەپاندنی ئامانجە نگریستەکانی  و جێ بەجێ کردنی پیلانی ئەمریکی – زایۆنیستی  و کاربەدەستانی سعودی بە ناچار  دەستیان داوەتە بردنی شەڕ بۆ ناوچەکانی شاری و لەناوچوونی زۆرتری ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە ستەملێکراوە عەرەبییە.

 

 

سەرپەیڤ