شانۆی نوێی " لە ئێران ترساندن " ی ئەمریکا بە بانگێشتن لە باڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش
نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان بە بانگێشتن لەباڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان نمایشێکی نوێی لە درێژەی سیاسەتی لە ئێران ترساندن وەڕێ خستووە .
بە گوێرەی بەرنامەیەک کە نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاندووە نوێنەرانی چاردە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش هاوڕێ لە گەڵ نوێنەری ئەمریکا ، ئەمڕۆ دوشەممە لە بنکەی " ئاناکوستیا - بولینگ " ئەو شوێنەی کە هیلی مانگی رابردوو بە نمایش دانی ئاسنەواڵە موشەکیەکان ، ئێرانی تاوانبار کرد بە هاوکاری کردنی ئەنساروڵڵا لە هێرشی موشەکیی بۆسەر ریاز ، ئامادە دەبن .
نوامبری رابردوو بە دوای پێکرانی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە دەوربەری ریاز بە موشەکی بالستیی دوور مەودابڕ ، نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە تەنیشت ئەو ئاسنەواڵانەی کە ئیدعای دەکرد لاشەی موشەکی سازکراوی ئێرانە ، تارانی تاوانبار کرد بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش .
بەڵام ماوەیەمک دواتر فەرحان حەق ، جێنشینی وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند هیچ بەڵگەیەکی بەبڕشتانە لەمەڕ ئەم ئیدعایە نیە کە وڵاتی سازکەری ئەم موشەکانەی دیاری کردبێ.
ئەمریکا و سعودی و رژێمی زایۆنی بێ وچان هەوڵ ئەدەن لەسە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ئێران وەک هەڕەشەیەکی جیهانی نیشان بدەن و وڵاتان بە نمایشی ناواقعیی لە خشتە بەرن .
واشنگتۆن پۆست لەم بارەوە نوسی : " ئەمریکا لە کاتێکداکە هەزاران موشەک و بۆمب و چەکی ناوەتە بەردەستی سعودیەکان و یەمەن و تێکڕای ناوچەکەی تووشی پاشاگەردانی کردووە ، ئێران تاوانبار دەکات بە بێ سەقام کردنی ناوچەکە . "
ئێدعاکانی ئەمریکا لە بارەی ناردنی موشەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن لە کاتێک دایە کە لە سێ ساڵی رابردوودا یەمەن لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە کەوتووەتە ژێر توندترین گەمارۆکان بە جۆرێک کە تەنانەت ئیمکانی ناردنی دەوا و دەرمان بۆ ئەم وڵاتە نیە تا ئەوەی کە بکرێ موشەک بنێردرێ بۆ یەمەن . وێڕای ئەوەی کە لە راپۆرە بڵاوبووەکان لە لایەن سەرچاوە سعودیەکانەوە لە سەرەتای دەسدرێژی بۆسەر یەمەن دانی بەوەداناوە کە یەمەنیەکان 300 تا 400 موشەکی بالستیکیان هەیە .
ئەوەی راستی بێ ، رای گشتیی و دیاەر ئەنجوومەنی ئاسایش لە بیریان نەچووەتەوە کە هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردەیی عەڕرەبستان و بە داکۆکی ئەمریکا ، تا ئێستا بە هەزاران یەمەنییان کوشتووە و زیاتر لە حەوت ملیۆن ملیۆن کەسیان ئاوارە کردووە .