پێی داگری پارتە نەیارەکانی تورکیا بۆ دەسپێکردنەوەی پێوەندیی لەگەڵ سووریا
"کەمال قلیچدار ئۆغلوو" ڕێبەری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوایکرد بۆ پاراستنیی سەروەریی سوریا و پێشگرتن بە خۆینڕشتن لەم وڵاتە ، خێرا لەگەڵ دیمەشق پێوەندی دامەزرێنێت .
کەمال قلیچدار ئۆغلوو، لە وتاردانیی خۆی دا لە کۆنگرەی سەرانسەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە شاری ئاناکرا لە ەئردوغان داوایکرد، هەرچی خێراتر پیوەندییەکانی ئانکارا لەگەڵ دیمەشق بگەڕێنێتەوە دوخی ڕابردووی.
وتەکانیی ڕێبەری گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە حالێکدا دێتە ئاراوە کە ، ئەو سەرەڕای نەیاریەتییە جیدییەکان لەگەڵ سیاسەتەکانیی پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشەپێدان لە گۆڕەپانەکانیی نێو خۆیی و دەرەوەیی ، لە ئۆپەراسیۆنیی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریا دژی میلیشیا کوردەکانی سوری پشتگری کردووە .
پیوەندییەکانیی دوولایانەی تورکیا و سوریا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو هەوراز و نشێوی زۆری بووە . جیا لە سیاسەتە میلیتاریستییەکانیی تورکیا لە ناوەوەی سوریا ، هەڵوێستەکانیی پارتە نەیارەکان لە پەرلەمانی تورکیا دژی سیاسەتی دەوڵەتی ئانکارا کارتێکەری زۆری بووە لە سەر ئەم هەورازا نشێوییانە دا.
پارتە نەیارەکانی تورکیا بەردەوام نەیاریەتییان کردووە لەگەڵ سیاسەتەکانیی دەوڵەتی ئانکارا لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا . هەر لەم حآلە دا ، نەیاریەتیی پارتەکانی تورکیا لە داگیر کرانیی ناوچەکانی سوریا لە وێنەی ئەولەویەتەکانیی پارتە تورکەکان بەتایبەت پارتە نەیارەکان دیتە ئەژمار . بۆ وینە "ئایهان بیلگن" لە پەرلەمانتارانی ،پەرلەمانی تورکیا و سیاسەتوانی پایەبەرزی تورک ویڕای ڕەخنە گرتن لە ئۆپەراسیۆنیی سوپای ئەو وڵاتە لە شاری عەفرین لە سوریا وتوویەتی: ئۆپەراسیۆنیی سوپای تورکیا ناسراو بە "چڵە زەیتوون " لە شاری عەفرین، نەک تەنیا سوودێکی بۆ تورکیا نابێت ، بەڵکوو بە پێچەوانە ، زەرەری قوورس دادەسپێنێت بۆ سەر وڵات دا .
لەم بوارە ،تەنانەت پارتەکانیی لایەنگریی دەوڵەتی ئەردوغانیش سیاسەتی دەوڵەتی ئانکارا بو داگیر کردنەوەی ناوچەکانی سوریا بە بنەمایی زانیوە . " بیرول ئایدین" لە سیاسەتوانانی پایەبەرزی تورک لە پارتی سەعادەتی تورکیا لەمدوایی " سیاسەتی نێو خۆیی و دەرەوەیی دەوڵەتی ئەردوغانی بە شکست خواردوو نرخاندوە".
ئەم سیاسەتوانە تورکە ڕایگەیاندووە : پارتی دەستەڵاتداریی داد و گەشە ی ، تورکیای لە ڕێگای خۆی دا بەلاڕێ دا بردووە و لە سیاسەتەکانیی ئابووری، کۆمەڵایەتی و نزامی مافەوانیی نوشووستی هێناوە .
" تەلەم کارا مەلا ئۆغلوو" ڕێبەری پارتی ئیسلامخوازی سەعادەتی تورکیا لەمدواییە ئاماژەی کردە خۆوەردانیی دەوڵەتی تورکیا لە شەڕەکانیی عێراق و سوریا و پشتگریی لە تاقمە ڕەشەکوژەکان لە وان داعش و ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی ئانکارا دەبێ تاوانیی داگیر کارییەکانی سوریا و عێراق بداتەوە .
سەرجەم ، بە سەرنج لە نەیاریەتییەکانیی پارتە نەیارەکانی تورکیا ، دەبێ بلێن: دوور دێتە بەرچاو کە بە داگیرکرانیی ناوچەکانی سوریا ئەنجامی بەرچاوی دەوڵەتی ئانکارا لە سوریا بێتە دی. ئەوە لە حالێکدایە کە ، سیاسەتی نابوودی تۆکمەی کوردەکان لە تورکیا و سوریا - کە وێدەچێت دەوڵەتی بەڕێز ئەردوغان پێوشۆینی دەگرێت- سیاسەتێکی نادروست و نابنەماییە .بە سەرنج لە داگیر کرانی سوریا و جێبەجێبوونیی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە ، ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دوور دێتە بەرچاو.