شۆڕشی ئیسلامی، یەکێتی نەتەوەیی، سەربەرزی ئیسلامی و حکومەتی جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج)
ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، تایبەتمەندی بێ وێنەی هەیە، یەکێتی نەتەوەیی و سەربەرزی ئیسلامی کە بنەمای حکومەتی جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج) بووە، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شۆڕشەیە.
خەڵک لە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، دەورێکی بنەڕەتی لە تەنیشت ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) گێڕاوە و بە باشی یەکێتی نەتەوەیی خستە ڕوو .
ئینقلابی ئیسلامی بزاڤێکی مەزن لە ناوچەکانی ئیسلامی خستە ڕێ و وەک سەرچەشن و هێمای یەکێتیی نەتەوەیی کەوتە بەر سەرنج .
لەم بوارەدا ماموستا نیازی هەورامانی ڕاوێژکاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی وتیشی : شۆڕشی ئیسلامی ی ئێران شۆڕشێکە کە دەبێ شانازی پێوە بکرێت، چونکە سەربەرزی و سەرفەرازی موسوڵمانانی جارێکی تر گەڕاندوەتەوە .
بەسەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ، ئایینی ئیسلام بەشێوازی ڕاستەقینە و ڕاستینە لە ئێران بناغەی دانرا و یەکێتی کە بنەمای سەرەکی لەم بوارە دێتە ئەژمار لە نێوان گەلی ئێران دامەزراوە.
یەکێتی نەتەوەیی وسەربەرزی ئیسلامی بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران پیشان درا و ئەم بابەتە گرینگەش بناغەی دامەزرانی حکومەتی جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج)ە.
شوناس و سەرچەشن لەم ڕێگایە دەورێکی گرینگی هەیە کە گەلی ئێران بەشۆڕشەکەیان ئەم شوناسەیان وەدەست کەوتەوە .
یەکێتی نەتەوەیی و سەربەرزی ئیسلامی ناسنامەی شوناسی گەلی ئێرانە کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هاتە دی و هەموو چین و توێژەکان لە ژێر ئاڵای یەکێتیی ژیانێکی ئاشتیانەیان هەیە .
جیهانی ئیسلامیش بۆ گەیشتن بەم یەکێتی و یەکڕیزییە لە بەرامبەر جیهانی کوفر، زۆرتر لە هەر شتێکی دیکە ، پێویستی بە وەدەست کەوتنەوەی شوناس و بڕوادار بوون بەسەربەرزی و دەسەڵاتی خۆی لە سای فێرکارییەکانی ئیسلامە .
بەسەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی دەرەوەیی لەسەر دەوی یەکێتی و یەکڕیزی ئیسلامی پێداگری کردووە و تەنیا ڕێگەچارەی گرفتەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام لە گریوی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانێ.
یەکێتی، سەربەرزی ئیسلامی دوو ئەوەندە دەکات و هەرلەبەر ئەمەش دوژمنان هەمووکات خەریکی پیلانگێڕی بۆ دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی ئیسلامن هەتا بڕوادار بوون بە هاتنی ڕاستەقینەی حەزرەتی مەهدی (ع) بخەنە ژێر کارتێکەری .
بۆ دامەزرانی یەکێتیی دەبێ سەرەتا موسوڵمانان لە هێزمەندی خۆیان لە جیهان ئاگادار بنەوە و ئەم بابەتە گرینگەش بەوەی کارناسانی ئایینی و مامۆستایانی ئیسلامی، تەنیا بە پشت بەستن بە بیرۆکەی مەهدەوییەت کە لەڕاستی دا مزگێنی دەری سەربەرزی و مەزنایەتی موسوڵمانان لە جیهانە، مسۆگەر دەبێ .
هەرلەم بوارەدا حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) سەبارەت بە بووژاندنەوەی فەرهەنگ و کولتوری مەهدەوییەت و چاوەڕوانی وەک یەکێک لە بنەماکانی گرینگی هاتنەدی شووناسی ئیسلامی، پێداگرییان کرد : چاوەڕوان بوونی فەرەج ، چاوەڕوانی هێزی ئیسلامە و ئێمە دەبێ هەوڵ بدەین هەتا دەسەڵاتی ئیسلام لە جیهان بێتە دی و پێشەکی هاتنی ئیمامی زەمان(عج) دەستەبەر بکرێت.
حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە بەشێکی دیکەش فەرموویانە: شۆڕشی گەلی ئێران، خاڵی دەستپێکی شۆڕشی مەزنی جیهانی ئیسلام بە ئاڵای حەزرەتی حوججەت ئەرواحونا فیدایە.
ئاسۆی چالاکییەکانی شۆڕشی ئیسلامی بەرتەسک نابێتەوە بە ئێران و هەموو مرۆڤە موسوڵمانەکان دەخاتە بن کۆنترۆڵی خۆی .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامیش لەم بوارەدا فەرموویەتی نەک ئەمەی کە بەنیازی دەست گرتن بەسەر جیهان بین قەت وانییە و ئەم شتە هەر ناکەوێتە بیری هیچ موسوڵمانێک کە بیهەوێ زاڵ بێت بەسەر هەموو جیهان بەڵکوو پرس و بابەت ، بابەتی ئەرک و ریساڵەت لە بەرامبەر مرۆڤایەتییە.
ئەمڕۆکە گرینگایەتی یەکێتی وسەربەزی ئیسلامی زورتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە . پیلانی پێکهێنانی تاقمە تەکفیرییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، ئامانجێکی نییە جگە لە دووبەرەکی ل نانەوە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ئەم پرسە جیهانی ئیسلام لە ئامانجی سەرەخۆی دوور دەکاتەوە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێک کە لەبەرامبەر پرسەکانی جیهانی ئیسلام کەمتەرخەم نییە ، دەورێکی گرینگی لە بەرەنگار بوونەوەی ڕەوتەکانی تەکفیری هەیە و ئەمەش لەبەر ریساڵەتی جیهانیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.