بانگەشەی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەمەڕ ڕاگرتنی شاڵاوی بەناو چڵەزەیتون
نورئەدین جانیکلی وەزیری بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا بانگەشەی کرد: هیچ داخوازییەک بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی خۆی وتەنی چڵەزەیتوون لە ناوچەی عەفرینی سووریا لە لایەن کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆرەوە نەکراوە.
نورئەدین جانیکلی دوای دیدار لە گەڵ جیمز ماتیس هاوتای ئەمریکایی خۆی وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی بەرگری ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ لە بڕووکسل دیدارگەلێکی زۆری لە گەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی جۆراوجۆر سەبارەت بە ئوپڕاسیونی چڵە زەیتون ئەنجام داوە وتی : بە بەڵگە و شایەتەکانی داکیومنت نیشان دراوە کە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە و پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا پەیەدە ئەندامانی زیندانیی داعشیان لە دەیر ئەلزوور، عەفرین و مەنبەج بە مەرجی خەباتی دژی هێزەکانی تورکیا و ئەرتەشی ئازادی سووریا ئازاد کردووە . دەوترێ جەیمز ماتیس " وەزیری بەرگریی ئەمریکاش دوای دیدار لە گەڵ نوورەدین جانیکلی هاوتای تورکیایی خۆی ڕایگەیاند کە ئەمریکا درێژە ئەدات بە لاگری لە شەڕی تورکیا لە گەڵ تاقمە تڕوڕیستیەکانی پەکەکە و هەڕەشەکانی دیکەی تڕوڕیستی . ئەگەر ئەو وتانەی نوور ئەدین جاتیکلی قەبووڵ بکەین کە ناوبراو بە ڕادەست کردنی بەڵگەگەلی باوەڕ پێکراو توانیویەتی تەییدێک بۆ ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە عەفرین ی سووریا وەدەس بێنێ بەڵام ئەو پرسیارە هەروا ڕای ڕەخنەگرانی دەوڵەتی تورکیای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە کە بۆ چی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەروا ئەمریکا بە گەورەترین نەیار و دوژمنی سیاسەتەکانی ئانکارا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەزانن . ئەوەی کە بێ دەنگە لێکردنی کومەڵگای ئوورپایی بە واتای پشتڕاست کردنەوەی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ئوپڕاسیونی عەفرینە بەشێک لە خەون و خەیاڵی کاربەدەستانی تورکیایە چۆنکوو ئێستاکە کەمترین کەسێک هەیە کە نەزانێ دەوڵەتانی ئوروپایی گرینگییان بەوە ئەدا کە کردەوەی ئەوان بە لانیکەمی تێچووی سیاسی و مادی و مرۆیی لە لایەن ئەکتەرانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە جێ بە جێ بکرێت لەو بوارەدا کاربەدەستانی تورکیا تا ئەو جێگایەی کە بتوانن شایەتی بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای ڕوژئاوایی و ئووروپایی دەبن کە کردەوەی تورکیا نەیاریەتی لە گەڵ سیاسەتەکانی گشتیی ڕۆژئاوای نەبێت . بارودۆخێک کە ئێستاکە تورکیا بە نیازی کەڵک وەرگرتنی لانی زۆری لێ هەیە .بەڵام ڕوویەکی دیکەی ڕەفتاری تورکیا لە سووریا قوربانی بوونی هێزی مرۆیی سەربازانی تورک لە ئوپڕاسیونی بەناوچڵە زەیتوون لە عەفرینی سووریایە لەوبارەوە دەتوانین ئاماژە بکەینە ئاماری فەرمی کە لەلایەن و.ەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاو کراوەتەوە 31 کوژراو و ژوماری کوژاوانی تورکیا لە ئاستی مەیدانیی و تەنیا ئاکامی ئوپڕاسیونی عەفرین لە سووریایە . بە سەرەنجدانی کاردانەوەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا دوای دەسپێکی ئوپڕاسیونی بەناو چڵە زەیتوون لە لایەن سەربازانی تورک لە عەفرین هێزەکانی سووریا ڕایانگەیاندوە کە بۆ هەر پەلامارێک کە شاری عەفرین بکاتە ئامانج بە هێزمەندیەوە وڵام ئەدەنەوە .