شوبات 23, 2018 15:44 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی غووتەی ڕۆژهەڵاتی و هۆی هەڵوێستەکانی دژە سووری ڕۆژاوا

سوپای سوریا لە حاڵێکدا پێنجەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی خۆی لە غوتەی ڕوژهەڵاتی پێ و شوێن دەگرێت کە وڵاتانی ڕۆژاوایی نەتەنیا جارێکی تر تۆمەتەکانیان بە دژی نیزامی سوریا دووپات دەکەنەوە بەڵکوو  داوای وڵامدانەوەی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەکەن.

لەبەرچی ئۆپراسیۆنی غووتەی ڕوژهەڵاتی گرینگە؟ بێ گومان  گرینگترین وڵام ئەمەیە کە غووتەی ڕوژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشقی پێتەختی سوریا دایە.

لە بارودۆخی هەنووکە دا 106 کیلومەتر لە 315 کیلومەتری غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە کۆنترۆڵی  تاقمە چەکدارەکان دایە .

جەیشولئیسلام سەتی 42، بەرەی نوسرە سەتی 27،فیق ئەڕەحمان سەتی 25 و ئەحراری شامیش سەتی شەشی ئەم بەشەی 106 کیلومەترییەی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بە دەستەوەیە.

غووتەی ڕۆژهەڵاتی  دوایین بەشی ژێر چاوەدێری تاقمە چەکدارەکان لە نیزیکی دیمەشقە.

ئەم تاقمانە کەلەسەرانسەری سوریا کەوتوونەتە بن گوشار و بە شکستی پەیتاپەیتا لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بەرەوڕوون  بەتایبەت لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی بەربڵاویان بە دژی خەڵکی سیڤیل لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی ئەنجام داوە کەسەدان کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە .

تاقمە چەکدارەکان بەسەرنجدان بە دراوسێتی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ دیمەشق بەنیازن لەم ناوچەیە بۆ سەپاندنی گوشار بەسەر نیزامی سوریا کەڵک وەرگرن.

هەرلەم بارەوە ئەحمەد مونیر ڕاوێژکاری وەزارەتی ئاشتیی سوریا وتی کە چەکداران و لایەنگران لە غوتە بە خاڵی لاوازی بۆ دیمەشق و لەئەنجامدا بۆ سوریا دەزانن و هەوڵ دەدەن ئەم لاوازییە هەمیشە پاوەجێ بێت .

بەسەرنجدان بەم ڕەوشەدا، بەشێک لە هێزەکانی سوپای سوریا کە لەژێر چاوەدێریی سەرتیپ سوهەیل حەسەن دان بە ئامانجی کۆتایی دان بە  مانەوەی تیرۆریستان لە دەورووبەری دیمەشق و ڕزگار کردنی شارومەندانی سوری کە لە غووتەی ڕوژهەڵاتی  تووشی توندوتیژیی تاقمە تیرۆریستەکان بوونە، ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان  دەست پێکردووە.

دەستپێکرانی ئەم ئۆپراسیۆنە کە بە مانای پاکتاوکردنی دەورووبەری دیمەشق لە دەستی تیرۆریستانە بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی دەسەڵاتدارانی ڕۆژاوایی بە دژی نیزامی سوریا بووەتەوە  .

سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەی فەرەنسا، ئیستفان دی میستورا نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا لە نموونەی ئەو کەسانەن  کە وێڕای داکۆکی کردن لە تیرۆریستان  و ئیدانەکردنی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لە غووتەی  ڕۆژهەڵاتی لە ئێران و ڕوسیایان ویستووە بواری وەستانی ئەم ئۆپراسیۆنە خۆش بکەن.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە  بۆچی ڕۆژاواییەکان ئیدیعای بەرپرسایەتی ئێران و ڕووسیا لەم ئۆپراسیۆنە دەکەن ؟ هۆی ئەم ئیدیعایە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی چواری مانگی مەی ساڵی 2017 ی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان  کەسێ وڵاتی ئێران، ڕوسیا و تورکیا سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربەس و ناوچەکانی کەم ئاڵۆز لە سوریا ڕێککەوتن و ئەم سێ وڵاتە  وەک چاودێر و دەستەبەرکەری ئەم ڕێککەوتنە دیاری کران.

ئێستا ژومارێک دەسەڵاتداری ڕۆژاوایی لەحاڵێکدا ئیدیعای بەرپرسایەتی ئێران و ڕوسیا بۆ وەستانی ئۆپراسیۆن لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دەکەن کە لە ڕێککەوتنی چوارەمی مەی  ساڵی 2017  تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئاگربەس بێ بەش کران.

لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەش  لە ڕەوشێک دا کە سوپای سوریا تاقمە تیرۆریستییەکان  و ئەندامانی ئەوانیان دابووە بەر پەلامار، وڵاتانی  ڕۆژاوایی بە پڕۆپاگەندەی زۆر ئیدیعای کوژرانی شارومەندانی سوری دەکەن  .

لەساڵی 2013ش  کاتێک کە سوپای سوریا بە ئۆپراسیۆن لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەشگەلێک لەم ناوچەیەی لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد، دەسەڵاتدارنی ڕۆژاوایی هاوڕێ لەگەڵ تیرۆریستان و نەیارانی چەکداری سوری ، ئیدیعای پەلاماری شیمیایی سوپای سوریایان بۆ سەر ئەم ناوچەیە خستە بەر باس .

هەرلەم پێوەندییەدا بە پڕۆپاگەندەی فراوان هەوڵیان دا بواری پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوریا دەستەبەر بکەن بەڵام لە ئەنجام دا  بەڕێککەوتنی واشینگتۆن و مۆسکۆ بۆ لەناوبردنی چەکەکانی شیمیایی سووریا، هەوڵی سەربازی بەدژی ئەم وڵاتە جێبەجێ نەکرا.

 

سەرپەیڤ