نیسان 09, 2018 12:37 Asia/Tehran
  • پێویستیی پاراستنی باڵادەستی سەربازی و هێزی پێشگرانە لەهەمبەر دوژمنان لەڕوانگەی ڕێبەری باڵای شۆڕش

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕش، نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لە فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکان، باڵادەستی، ئاسایش، مەزنایەتی و توانای پێویست لەکاتی زەرووری دا، وەک ئامانجە سەرەکییەکانی هێزە چەکدارەکان ناوبرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش بەپێداگری لەسەر گرینگایەتی ئەو ئامانجانە، سەردەمی ئێستای بە سەردەمی مەزنایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد و فەرمووی: هۆی هێرشی کەم وێنەی ئێستا دژ بە نیزامی ئیسلامی، دەسەڵاتی رۆژ لەدوای ڕۆژ و ڕوولەگەشەی ئەو نیزامەیە چونکە دوژمنان بەتوندی هەستیان بەمەترسی کردووە لەحاند ئەو دەسەڵاتە بەرفراوانە بۆیە پەلامارەکانیان زیاد کردووە.

پێداگریی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەسەر بەرزکردنەوەی کوالیتیی دەسکەوتەکان و هەنگاونان بەرەو پاراستن و بەرزکردنەوەی دەسەڵاتی بەرگریی هێزە چەکدارەکان، گرینگایەتی ستراتژیکی هەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەوبارەوە بەرلەمەش لە وتەگەلێکدا لە ڕێوڕەسمی خوێندکاریی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەش لە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی(ع)، بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ شەڕی ئیستکبار لەگەڵ ئێمە لەسەر ئەوەیە کە لەبەرچی هێز و دەسەڵاتتان ، ناوچەی داگرتووە، فەرمووی: "ئەوە باڵادەستیی کۆماری ئیسلامییە. ئەوەی وا لەڕوانگەی ئێمەوە فەکتەری دەسەڵاتی نیشتمانییە، لەڕوانگەی دوژمنانمان ، بەربەستەو بەرەنگاری دەبنەوە. نەیارەتی دەکەن لەگەڵ گەشەی باڵادەستیی کۆماری ئیسلامی لەنێو نەتەوەکاندا لەناوچەو بەدەر لەناوچەش، چونکە دەبێتەمایەی باڵادەستی، چونکە قووڵیی ستراتژیکی وڵاتە، نەیارەتی دەکەن لەگەڵ هێزی بەرگریی وڵات و دەسەڵاتی سەربازیی وڵات، دوژمنانمان نەیارەتی ئەو شتەی دەکەن کە ئامرازی دەسەڵات و باڵادەستیی نیشتمانی بێت".

کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لەهەوڵی کێشەنانەوەو پێکدادانی سەربازی لەناوچەدا نەبووە بەڵام بە دوژمنان و دەسدرێژکارانی پێشان داوە کە هەرکات و لەهەر شوێنک کە پێویست بکات، بەرەنگاری کردەو فەکتەری تێکدەری ئاسایش دەبێتەوەو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای بەرگری و هێزی پێشگرانەی، لە کەس ئیزن وەرناگرێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی پاراستنی هێزی پێشگرانە لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکان، دوو ئامانجی شێلگیرانەی پێوشوێن گرتووە: یەکەم ئامانج، خۆماڵی کردنی پیشەسازییە بەرگرییەکان لە بەشگەلی پێویست بەتایبەت لەبەشی توانای بەرگریی مووشەکییە کە گرینگایەتی ستراتژیکی هەیە لەمەڕ پرسی پێشگریی بەرگرانە.

دووهەم ئامانج، پرسی چوارچێوەسازی و گۆش کردنی هێزی مرۆیی پسپۆر و کەڵک وەرگرتن لە میکانیزە پێشکەوتەکانی فێرکاری و خستنەڕووی هاندەری پێویستە بۆ خێراکردنی ڕەوتی هەنگاونان لەوبارەوە.

باڵادەستیی گەلی ئێران کە بەشێکی لەگەشەو پێشکەوتنی هێزە چەکدارەکانی ئەرتەش ڕەنگی داوەتەوە، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

مایک پۆمپێئۆ، سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی دەڵێ: ئێران وڵاتێکی بەهێزە کە لەئاستی ناوچەدا خاوەن باڵادەستیی بەرفراوانەو بەرەوڕووبوونەوەی ئێران، تاڕادەیەکی زۆر نامومکینە.

نوام چامسکی، بیردۆزی بەناوبانگی ئەمریکی لەوبارەوە ئاماژەدەکاتە تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی ئەمریکا دژ بە ئێران و دەڵێ: ئەمریکا ، ئێران بەگەورەترین هەڕەشە بۆ ئاشتی دەزانێ، ئەوە لە کاتێکدایە کە جیهان لەسەر ئەو ڕایەیە کە ئەمریکا، گەورەترین هەڕەشەو مەترسییە بۆ ئاشتیی جیهانی.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتێکدا پێی ناوەتە چل ساڵەیی ژیانی کە وەک بەهێزترین و کاریگەرترین و بەدەسەڵات ترین پێکهاتەی سیاسی- کۆمەڵایەتی و سەربازی لەناوچەدا ناوبانگی دەرکردووە. دەوری کۆماری ئیسلامی لە کۆنترۆڵی قەیرانە ناوچەییەکان لەچەند ساڵی ڕابردوودا پێشاندەری گرینگایەتی ئامادەیی و پلەوپێگەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.