ئەمریکا شەرانگێزترین زلهێز لەمێژوودا
لەگەڵ ئەوەی 250 ساڵ بەسەر تەمەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا تێنەپەڕیوە، کەچی 93% تەمەنەکەی واتە 222 ساڵی لە جەنگە جیاوازەکاندا بەسەر وڵاتانی ترەوە بەڕێکردوە لەسەرتاسەری جیهاندا.
زیاتر لە 90 جەنگی دوژمنکارانە بوەو بە تاوانی جەنگ ئەژمار دەکرێت، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە بە توندوتیژترین شارستانیەت لە قەڵەم دەدرێت بە گوێرەی ئەم لیستەی لەبەردەستاندایە :1.ساڵی 1833، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشیان کردە سەر "نیکاراگوا" و داگیریان کرد. 2. ساڵی 1888 هێزەکانی چونە ناو خاکی "پیرۆ". 3.ساڵی 1846 پارچە زەویەکی مەکسیکیان داگیرکردو خستیانە ژێ دەسەڵاتی خۆیان، کە لە ئێستادا پێی دەڵێن ویلایەتی "تەکساس". 4. لە ساڵی 1848 دووبارە هێرشیان کردوە سەر مەکسیک و پارچە زەوییەکی تریان داگیرکرد کە لە ئەمرۆدا بە ویلایەتی " کالیفۆرنیا" و "نیومکسیکۆ" ناسراوە. 5. ساڵی 1854 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەندەری "گرای تاون" یان لە نیکاراگوا وێران کرد وەکو توڵە سەندنەوەیەک بەوەی حکومەتی ئەوێ رازی نەبوو رێگا بە سیخوڕێکی ئەمەریکی بدات بچێتە ناو خاکەکەیەوە. 6. ساڵی 1855 هێزەکانی ئەمەریکا "ئۆرگوای" و پاشان کەناڵی " پەناما" یان داگیرکرد. 7. ساڵی 1857 بۆ جاری دووەم "نیکاراگوا"ی داگیرکردەوە بۆ هەرەس پێهێنانی هەوڵێکی دوژمنی ئەمەریکا "ولیم رۆکر" بۆ سەر دەسەڵات. 8. ساڵی 1873 هێزەکانی ئەمەریکا "کۆلۆمبیا" یان داگیر کرد، پاش ئەوەش هەڵسا بە ئەنجامدانی چەندین پرۆسەی سەربازی دژی ئەو وڵاتە لە ساڵەکانی 1885-1891-1892-1893-1898 و 1899. 9. ساڵی 1888 ئەمەریکا چوە ناو خاکی "هایتی" . 10. ساڵی 1891 هێزەکانی ئەمەریکا چونە ناو خاکی "چیللی". 11. ساڵی 1894 بۆ جارێکی تر سنورەکانی "نیکاراگوا"ی بەزاند. 12. 1898 وڵاتی "کوبا" ی گەمارۆدا و دورگەی "گوانتامۆ"ی داگیرکرد کە لە ئێستادا وەکو زیندانێک بەکاری دەهێنێ. 13. ساڵانی 1901-1902 بۆ جارێکی تر ئەمەریکا سنوری "کۆلۆمبیا"ی بەزاند. 14. ساڵی 1902 دەستی لە کاروباری "هیندۆراس" وەردا لەلایەنی سەربازیەوە. 15. ساڵی 1904 هێرشی کردە سەر وڵاتی "پەنەما". 16. ساڵی 1905 هێرشی کردەوە سەر "هیندۆراس". 17. ساڵی 1907 ئەکەریکا دەستی بەسەر شەش شاری هیندۆراسدا گرت. 18. سالی 1907 هێرشی کردە سەر مەکسیک بۆ هاوکاری کردنی دیکتاتۆر "بۆریرۆ دمزباری". 19. ساڵی 1907 هێرشی کردە سەر نیکاراگوا. 20. ساڵی 1907 دەستی وەردایە کۆماری "دۆمینیکان" بۆ خەفە کردنی شۆرش. 21. ساڵی 1908 بەشداری جەنگی نێوان هیندۆراس و نیکاراگوای کرد. 22. ساڵی 1910 بەهێزی سەربازی دەستی وەردایە هەڵبژاردنەکانی "پەنەما". 23. ساڵی 1911 دەستی وەردایە کاروباری نیکاراگوا بۆ سەرکوتکردنی کودەتایەک دژی حکومەت. 24. ساڵی 1911 هێزەکانی ئەمەریکا چونە ناو خاکی هیندۆراس بۆ پاڵپشتی شۆرشیک بە سەرکردایەتی (مانوێل بونیلا) دژی سەرۆکی هەڵبژێرداو "مێگیل داویا". 25. ساڵی 1911 هێزەکانی بەشداریان کرد لە سەرکوتکردنی راپەرینێک دژی ئەمەریکا لە "فلیپین" . 26. ساڵی 1912 بە هێزی سەربازی دەستی لە کاروباری "چین" وەردا. 27. ساڵی 1912 هێرشی کردە سەر وڵاتی "کوبا". 28. ساڵی 1912 هێرشی کردەوە سەر "پەنەما". 29. ساڵی 1912 هێرشی کردەوە سەر "هیندۆراس". 30. ساڵی 1914 هێزەکانی مارێنز لە پرۆسەیەک و هێرشێکی ئاسمانیدا دابەزینە ناو خاکی " هایتی" و بانکی ناوەندییان تاڵان کرد بە بیانوی گەڕانەوەی قەرزەکانیان. 31. ساڵی 1915 هەموو خاکی "هایتی" یان داگیرکردو تاکو ساڵی 1934 تیایدا مانەوە. 32. ساڵی 1916 هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان وەردایە کۆماری "دۆمینیکان" دژی ئەو شۆرشەی بەرانبەر دەسەڵات کرابوو. 33. ساڵی 1917 "کوبا"ی داگیر کرد. 34. ساڵی 1918 بەشداری جەنگی جیهانی یەکەمی کرد. 35. ساڵانی 1918- 1920 دەستخستنە ناو کاروباری روسیاوە. 36. ساڵی 1919 بەسەرباز دەستی خستە ناو کاروباری "پەنەما". 37. ساڵی دەستی خستە ناو کاروباری "کۆستاریکا". 38. ساڵی 1920 جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر هیندۆراس. 39. ساڵی 1921 هێرشی کردە سەر "گواتیمالا". 40. ساڵی 1922 دەستی خستە کاروباری تورکیا. 41. ساڵی 1922 هێزەکانی ئەمەریکا چونە ناو خاکی "سلفادۆر". 42. ساڵی 1924 هێرشی سەربازی کردە سەر "چین". 43. ساڵی 1933 وڵاتی "نیکاراگوا"ی داگیر کرد. 44. ساڵی 1926 جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر "پەنەما". 45. ساڵی 1927 جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر "نیکاراگوا". 46. ساڵی 1932 هێرشی کردەوە سەر "چین" و داگیری کرد. 47. ساڵی 1933 داگیرکردنی "نیکاراگوا". 48. ساڵی 1934 داگیرکردنی "هایتی". 49. ساڵی هێرش کردن بۆسەر "سلفادۆر". 50. ساڵی 1945 هێرش بۆسەر "نیکاراگوا". 51. ساڵی 1945 پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی دووەم هێرشی کردە سەر "هیرۆشیما" و " ناکازاکی" لە ژاپۆن، تیایدا نزیکەی 220 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، و زیاتر لە 100 هەزار کەسی تریش لەماوەی بوۆردومانی راستەوخۆدا کوژران و ئەوانی تریش لە کۆتایی ساڵی 1945 و بەهۆی کاریگەری تیشکی زیانبەخشەوە گیانیان لە دەستدا. 52. ساڵی 1947 هێرشی کردە سەر وڵاتی "یۆنان". 53. ساڵی 1950 هێرشی کردە سەر "فلپین". 54. ساڵی 1950 هێرشی کردە سەر "پۆرتریکۆ". 55. ساڵی 1950 لە جەنگی کوریادا تێوە گلا. 56. ساڵی 1952 دەستی وەردایە کاروباری ئێران و هەوالگری ئەمەریکا بە سەر حکومەتی "محمد مصدق" دا زاڵ بوو، پاشان شای ئێرانی گەڕاندەوە سەر دەسەڵات. 57. ساڵی 1954 بەبەکارهێنانی هێز حکومەتی "گواتیمالا"ی لەسەر کار لادا. 58. ساڵی 1958 هێرشی کردە سەر کۆریا. 59. ساڵی 1958 هێرشی کردە سەر "لوبنان". 60. ساڵی 1959 هێرشی کردە سەر "پەنەما". 61. ساڵی 1959 هێرشی کردە سەر "لاوس". 62. ساڵی 1960 هێرشی کردە سەر "هایتی". 63. ساڵی 1960 هێرشی سەربازی کردە سەر "ئیکوادۆر". 64. ساڵی 1961 هێزەکانی ئەمەریکا دورگەی بەرازەکانیان لە "کوبا" داگیر کرد. 65. ساڵی 1962 سەرۆکی ئەمەریکا "کندی" گەمارۆیەکی ئاوی و ئاسمانی خستە سەر کوبا بۆ ئەوەی یەکێتی سۆفیەتی جاران ناچار بکات رۆکێتە ئەتۆمیەکانی لە دورگەکە دوور بخاتەوە. 66. ساڵی 1965 هێرشی کردەوە سەر "پەنەما" 67. ساڵی 1965 هەڵگیرسانی جەنگی ڤیتنام کە تیایدا سوپای ئەمەریکا گەورەترین تاوانیان پیادە دەکرد، نەک هەر دژی مرۆڤ بەڵکو دژی رووەک و ئاژەڵ لە رێگەی ئەو ژەهرانەی بە فرۆکە دەخرانە خوارەوە، لە سالی 1975 جەنگەکە کۆتایی هات، هەرچەندە بەبێ بەزەییانەو جۆرەها چەکی قورسی تێدا بەکارهێنا، بەڵام بوە مایەی شکستێکی مێژوویی بۆ ئەمەریکا. 68. ساڵی 1966 گازی ژەهراوی دژی ڤێتنام بەکار هێنا. 69. ساڵی 1966 هێرشی کردەوە سەر "گواتیمالا". 70. ساڵانی 1967- 1970 هەواڵگری ئەمەریکا هاوکاری سوپای پۆلیڤیای کرد دژی "گیڤارا" و بەهەردوولا توانیان تیرۆری بکەن. 71. ساڵانی 1970-1971 کەمبۆدیای داگیرکردو هێرشی کردە سەر نوێنەرە شەرعیەکەی ئەمیر " سیهانۆک" کە کەسایەتیەکی بێلایەن بوو لە جەنگی ڤێتنام، ئەم ئەمیرەی لەسەر کارلاداو حکومەتێکی سەر بە ئەمەریکای لەوێ دروست کرد. 72 ساڵی 1971 پاڵپشتی سەربازی ئەندەنوسیای کرد دژی فیلپین. 73. ساڵی 1972 وڵاتی "لاوس"ی بۆردومان کرد. 74. ساڵی 1973 سەقامگیری لە چیللی تێکداو سەرۆکەکەی تیرۆر کرد کە نەیاری ئەمەریکا بوو، و حکومەتێکی دیکتاتۆری سەربازی دامەزراند. 75. ساڵی 1980 هێرشی کردەوە سەر "نیکاراگوا". 76. ساڵی 1980 "ریگان" بوە سەرۆکی ئەمەریکاو پرۆژەی جەنگی ئەستێرەکانی پێشنیار کرد، هاوکاریەکی زۆری ئیسرائیلی کردو هێزێکی سەربازی بەهێزی لەوناوچەکە دامەزراند. 77. ساڵی 1981 ئەمەریکا رۆکێتەکانی لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا جێگیر کرد. 78. ساڵی 1983 پرۆسەیەکی سەربازی دژی ئێران ئەنجامدا.
سەرچاوە : شارپرێس