ترەمپ، سەرۆکی ھەموو سەرۆک کۆمارە درۆزنەکانی ئەمریکایە
ژمارەی قسە درۆکان و یاخود ئەو چەواشەکارییانەی کە لەسەر زمانی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا داناڵد ترەمپەوە راگەیەندراوە ھەتا ئێستا گەیشتۆتە 3259 درۆ .
بڵاوکراوەی واشێنگتۆن پۆست لە ئەستونێکی تایبەت دا بابەتێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەی درۆو دەلەسەکانی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچاپ داوە کە بەشێکی لە ماڵپەڕی شارپرێسی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاملاژەی پێکراوە . شارپرێس بە گێڕانەوە لەو بڵاوکراوەیەی ئەمریکاوە نووسیویەتی:لەگەڵ هاتنی یەکی حوزیرانی ئەمساڵ، ژمارەی قسە درۆکان و یاخود ئەو چەواشەکارییانەی کە لەسەر زمانی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا داناڵد ترەمپەوە راگەیەندراوە ھەتا ئێستا گەیشتۆتە 3259 درۆ.
ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست بەدواداچونی بۆ هەموو ئەو قسە و گوتانە کردوە کە لە زاری سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە گواستراوەتەوە.ئەمەش مانای وایە بەشێوەیەکی ناوەندی 6.5 قسەی درۆ لەرۆژێکدا کراوە، لە پلەی ناوەندیش بەرزبووەتەوە بەوەی 4.9 لەقسەکان ناراست بوونە لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونییەوە تا گەیشتووەتە 8 درۆ لە رۆژێکدا لە مانگی ئایاردا، روونیشە کە ترەمپ دەیەوێ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات.
پشتگرانی ترەمپ بیانووی ئەوە بۆ درۆکانی دەهێننەوە، کە گوایە ئەمە شتێکی ئاساییەو سەرجەم سیاسیەکان درۆ دەکەن، لە حەقیقەتیشدا بیانوەکەیان راستە و هەموو مرۆڤێک درۆ دەکات، بەڵام جۆر و رێژەی درۆکان جیاوازی دروست دەکات و دیارە زۆر درۆکردن متمانە کەم دەکاتەوە یاخود ھەر نایهێڵێ.هەموو درۆکانیش بە یەکسانی لە دایک نابن، هەندێکیان بە ھۆی درۆوە خزمەتی بەرژەوەندی خۆیان دەکەن، سەرۆکێک درۆدەکات بۆ خۆلادان لە شەرمەزاری، یاخود زیان گەیاندن بەنەیارەکان و یان رەنگە هەر بۆ خۆشی بێت.هەندێک جار درۆکانی سەرۆکایەتی خزمەتێکی بڵندتر دەکات لەهەندێک دۆخی تایبەتیدا، تا ئەو رادەیەی کە هەندێک مێژوونووس ستایشی هەندێک درۆیان کردووە، کە سەرۆکێک پەنای بۆ بردووە بۆ هەلخەڵەتاندنی خەڵک، لە پێناو چاکەیەکی زۆرتر لە کاتێکی تردا.
بەڵام هەندێک لە چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە، ترەمپ خۆی ھەر لە بنەرەت دا درۆزنە و سروشتی وایە، بەڵام هەندێکی تریان پێیان وایە دووبارە کردنەوەو سروشتی درۆکانی تەنها پەیوەست نیە بە خودی خۆیەوە، بەڵکو ستراتیجیەتێکی سیاسی بە ئەنقسەتە، بۆ زیان گەیاندنە بەو دامەزراوانەی پەیوەستن بە راستیەکانەوە. لە هەردوو دۆخەکەدا، ترەمپ هۆکارە بۆ لە دەستدانی میسداقیەتی دامەزراوەکانی لە نمونەی رۆژنامەوانی، دەزگاکانی هەواڵگری، و وەزارەتی دادی ئەمەریکی، ئەمەش وا دەکات هەموو شتەکان بە رێژەی تەماشا بکرێن و لە بەرژەوەندیی ئەوانەدا بێت کە لێوەی نزیکن. بەڵام ئایا ئەمەریکا لە پاش روشتنی ترەمپ بەرەو راستبوونەوە دەڕوات؟ دەتوانین ئەوە وەبیر بێنینەوە، هەریەک لە "جۆنسۆن" و "نیکسۆن" لە پێش هەریەک لە "جیرالد فورد" و " جیمی کارتەر"، زۆرترین متمانەیان هەبوو بە شێوەیەکی بەرچاو، متمانەی گشتیش بە حکومەت لەسەردەمی "رونالد ریگان" لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو ھێندێک بەرز بوەوە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەمەریکا ھەتا ئێستا هیچ سەرۆکێکی بەخۆیەوە نەبینیەوە کە ئەوەندەی ترەمپ درۆزن بێت.