وتاروراپۆر: دانپێدانانی عەرەبستان بە کوشتنی منداڵانی یەمەنی
سەرەنجام هاوپەیمانیی دەستدرێکاری سعودی لە بن گوشاری نێودەوڵەتی ، دانی نا بە وەبەرپەلامار دانی پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن.
مەنسوور ئەحمەد مەنسوور، وتەبێژی میدیایی تیمی لێکدانەوەی ڕووداوەکان لە یەمەن سەر بە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی ڕۆژی شەممە وتی : پەلامار بۆسەر پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە پارێزگەی سەعدە هەڵە بووە .
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنج شەممە نۆی ئووت پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنیان لە شاری زەحیان ی پارێزگەی سەعدە داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە 55 منداڵ کوژران و 77 کەسی دیکەش بریندار بوون.
حەوتەیەک دوای ئەم تاوانکاریە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی دوو ئوتوموبیلی سەر بە ئاوارەکانی یەمەنیان لە ناوچەی کوعی سەر بە شاری دەریهمی لە باشووری پارێزگەی حودەیدە دایە بەر پەلامار .
لەم تاوانکارییە بیست و حەوت منداڵ و چوار ئافرەت کوژران .
زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم تاوانکارییەیان ئیدانە کرد .
ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ شازدەی ئووت ڕایگەیاند ڕژێمی سعودی بە چەکی ئەمریکی - بەریتانیایی خوێندکارانی یەمەنی لە زیحان لە خاک و خوێن دا گەوزێندراوە.
لە وەها بارودۆخێک دا گوڕینی هەڵوێستی میدیایی هاوپەیمانی سعودی لە ڕەوشێک دایە کە بەرلەمە تورکی مالیکی وتەبێژی ئەم هاوپەیمانییە پەلاماری ئاسمانی ئەنجام دراوی بە کردەوەی ڕەوای سەربازی زانیبوو .
هاوپەیمانی سعودی بە بیانووی ئەمەی لە پری کوشت وبڕی قوتابیانی سەعدە تووشی هەڵە بووە بەنیاز بووە هەتا وڵامێک بە بڕوای خۆی ڕازی کەرانە بە بیروڕای گشتی بدات .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەم کارەی ئالی سعود و دژ بەیەک قسەکردنی ئەوان نەتەنیا نەیتوانیوە بیرورای گشتی سەبارەت بە تاوانکاری ئالی سعودی ڕازی بکات، بەڵکوو بیروڕای گشتی زورترلە ڕابردوو چاوەڕوانی هەوڵی نێودەوڵەتی بەمەبەستی دادگایی کردنی هوکارانی ئەم تاوانکارییە واتە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری دژە یەمەن بە سەرکردەیی عەرەبستانن هەتا لە درێژەی تاوانکارییەکان بە دژی خەڵکی یەمەن بەتایبەت منداڵان پێشگیری بکرێت .
هاوپەیمانی سعودی دوای ئەوەی کەوتە بن گوشار بیروڕای گشتی ناچار بوو لیژنەیەکی پەیجۆری ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕووداوی پاسی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە ناوچەی زەحیانی پارێزگەی سەعدە پێک بێنێ بۆ ئەوەی پێش بە بەنێودەوڵەتی بوونی پرسەکە بگرێت و بە بەهەڵە زانینی پەلاماری هاوپەیمانی سعودی بۆسەر پاسی هەڵگری منداڵان ، بیرورای گشتی لەم ڕوواوە دور بخاتەوە.
دانپێدانانی ئالی سعود بە تاوانکارییەکان، باری مافەوانی ڕاگەیشتنی نێودەوڵەتی بەم تاوانکارییە کەم ناکاتەوە و ئەم دان پێدانانە هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی ناوی عەرەبستان دەخرێتە نێو لیستی ڕەشی وڵاتانی بن پێکەری کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بو دووهەمین ساڵی بە دوای یەک لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان، پێکهاتنی لیزنەی نێودەوڵەتی پێڕاگەیشتن بە تاوانکاری عەرەبستان و ناردنی پرسەکە بۆ دیوانی سزای نێودەوڵەتی لاهەی ، پێویست و زەرووری کردووە.
باری میدیایی و مافی مرۆیی و ئیدانەکرانی نێودەوڵەتی تاوانکاریی هاوپەیمانی سعودی بە تایبەت ئەم دووتاوانکارییەی ڕابردووی ئالی سعود بە دژی منداڵانی یەمەنی کە لەوان دا سەرجەم دەیان منداڵی یەمەنی کوژراون ، ئەوەندەیە کە تەنانەت کاردانەوەی هەندێ سناتوری ئەمریکیشی بە دواوە بووە .
بۆنموونە کریس مورفی سناتۆری ئەمریکی لەمبارەوە وتوویەتی: من ناتوانم بیر لەوە بکەم کە ئێمە بە مەیلی خۆمان لە کوشتنی منداڵانی یەمەنی بەشداری بکەین، بەتایبەت کاتێک کە هیچ قازانجێکی بۆ ئاسایشی ئەمریکا بە دواوە نییە .
ئەم پرسە بە ڕاستی مرۆڤ شێت دەکات . ناوبراو لەنێو سنا لە تەنیشت وێنەیەک لە پەلاماری هاوپەیمانی سعودی بۆسەر ڕێ وڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرم لە یەمەن وەستا و وێڕای ڕەخنە گرتن لە درێژەی داکۆکییەکانی واشینگتون لە هاوپەیمانی سعودی وتی : ئەمریکا لە کارزاری ئەم پەلامارانە بۆسەر یەمەن ئەکتەرێکی گرینگە.
ناوبراو پێداگری کرد لەم تاوانکارییە، پاسی هەڵگری دەیان منداڵ بە بۆمبی پانسەد پوندی کەوتە بەر پەلامار ، بومبێک کە لە ئەمریکا چێکراوە و فروشراوەتە هاوپەیمانی سعودی .
سەرباری وشداری زۆری تاقمە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە تەوەرەی کارەساتباری شەڕی یەمەن، زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە تایبەتی ئەمریکا هەروا داکوکی چەکەمەنی و لۆجستیکی خۆی لە هاوپەیمانی دەستدرێژکار بەسەرکردەیی عەرەبستانی سعودی درێژە پێ دەدات و بەم شێوەیە جیهانیان هەروا شایەتی درێژەی تاوانکاری ئالی سعود بە تایبەت منداڵ کوژیی ئەم ڕژێمەن.