وڵامی بەبڕشتانەی سەربازیی یەمەن بەشەڕخوازییەکانی ئالی سعود
هەوڵی ئالی سعود بۆ داخستنی هەرچەشنە ڕێگەچارەیەکی سیاسی و ئاشتیانەی قەیرانی یەمەن هاوڕەوت لەگەڵ توندبوونی تاوانکارییەکانی ، وڵامی بەبڕشتانەی خۆڕاگری گەلی یەمەنی بە دواوە بوو .
لە تازەترین هەوڵی ئالی سعود لە بواری کارشکێنی لەڕێگەی وتووێژەکانی هاوپێوەند بە قەیرانی یەمەن، و تووێژی ژنڤ دوابەدوای ئەم کارانەیان ، پەکی کەوت .
گرینگترین هۆکاری وەدواخرانی ئەم وتووێژانە دەگەڕێتەوە بۆ کارشکێنی هاوپەیمانی سعودی، چونکە سەرباری ئەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند ، شاندی ئەم بزووتنەوەیە لە وتووێژەکانی ژنێڤ بەشداری دەکات، بەڵام هاوپەیمانیی سعودی بەو فڕۆکەیەی وا بڕیار بوو لە عومانەوە لە فڕگەی سەنعا دابنیشێ و شاندی ئەنساروڵڵا بگوازێتەوە بۆ ژنێڤ، مۆڵەتی نیشتنەوەی نەداوە .
هاوپەیمانیی سعودی بەرلەمەش ئەم کارەی لەیەکێک لە وتووێژەکانی کە بڕیار بوو لە ژنێڤ بەڕێوە بچێ کرد بوو .
ئەم کارەی عەرەبستان لە حاڵێکدایە کە ئەم وڵاتە و هاوپەیمانانی دەستیان دابووە توندتر کردنی وەبەرپەلاماردانی منداڵان و ئافرەتانی یەمەنی و توندترکردنی تاوانکارییەکانیان لە یەمەن لەم مانگانەی ڕابردوودا .
لە درێژەی وڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی عەرەبستان ، یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند بە دوو مووشەکی بالستیکی خۆماڵیی لە چەشنی بەدری یەک، فڕگەی جیزانیان داوەتەبەر پەلامار .
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن چەند ڕۆژ لەمەوبەریش پاڵاوگەی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی عەرەبستان ئارامکۆ و کارگەی پترۆشیمی جیزانیان بە چوار مووشەکی بەدر دابووە بەر پەلامار .
سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەقریبەن هەموو ڕۆژی قوڵایی خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنەبەر پەلامار کە ئەم کارە لە کاردانەوە بەرامبەر دەستدرێژکاری هاوپەیمانی سعودی بۆسەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی سیڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ .
هێزی جەماوەریی یەمەن بە پشت بەستن بە توانایی ناوخۆیی و چێکردنی مووشەکی جۆربەجۆر هاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی پەلاماری عەرەبستانی سعودی بۆسەر یەمەن، بنکەی سەربازی عەرەبستانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە تەنانەت لە نیزیکی ڕیاز بە مووشەک ، دەدەنە بەر پەلامار .
ئەم ستراتژییەی یەمەنییەکان بووەتە هۆی گۆڕینی زۆرتر لە ڕابردووی هاوکێشەی سەربازی و سیاسی بە قازانجی ئەوان و ناکام مانەوەی تۆکمەوتەواوی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی .
ئالی سعود لە شەڕ بە دژی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن لەباری سیاسی، سەربازی و ئەخلاقی شکستی هێناوە .
عەرەبستان و لایەنگرانی و هۆکارانی کە باوەڕ بە شکستەکانیان لە عەرەبستان ناکەن، بۆ قەرەبوو کردنەوەی ناکامییەکانیان پەلامارەکانیان بۆسەر خەڵکی یەمەن توندتر دەکەن ودەست دەدەنە کوشت وبڕی منداڵان و ئافرەتان و بەساڵاچوانی یەمەنی و بە توندتر کردنی گەمارۆی یەمەن، ڕەوشێکی نالەباریان بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە بە دی هێناوە.
ئەم گۆڕانکارییانە بڕیار و هەوڵی خێرای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەمەبەستی پێشگرتن بە هاوپەیمانی سعودی لە تاوانکارییەکانی بە دژی خەڵکی یەمەنی پێویست و زەروور کردووە و بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەرامبەر کارشکێنییەکانی عەرەبستان لە ڕەوتی سیاسی یەمەن کە بەرەوڕووی بن بەست بووەئەوە ئەم ڕژێمە ی لە ئەنجام دانی تاوانکارییەکانی پڕکێشتر کردووە.
محەممەد عەلی حووسی ، سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن، وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری هاوپەیماین سعودی بۆسەر یەمەن وتی : دامەزراوەانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەکان بە هەڵوێست گرتنی لاواز لەبەرامبەر تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن، ئەو هیندە ئابڕۆیەشی کە بۆی مابوو لە دەست داوە.
بەڵام خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەمەیە کە خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نیشانی داوە کە هەرچەشنە دەستدرێژکاری هاوپەیمانی سعودی جگە لە درێژخایەن کردنی شەڕ بە دژی یەمەن و لاوازکرانی زۆرتری توانایی دەستدرێژکاران ئەنجامێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە و ئەم دەستهاتەش بەمانای گۆڕینی هاوکێشەکانی شەڕی یەمەن و وڵامدانەوەی سەربازی و خۆڕاگری خەڵکی یەمەن بەرامبەر هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودییە.