قەیران لە مەتەڵی جەمال خاشقچی دا
بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی رەخنەگری عەرەبستانی سیاسەتەکانی ریاز لە تورکیا ، دوای 12 رۆژ ، عەرەبستان و تورکیا و ئەمریکای تووشی هەرایەکی میدیایی کردووە .
کێشەی سەرەکیی سناریۆی عەرەبستان ، پارادۆکسە راگێندراوەکان لەم بارەوەیە . هەموو بەڵگە و ئاماژەکان دەڵێن خاشقچی دوای چوونی بۆ کونسولخانەی سعودی لە ئەستەموڵ هەرگیز لەوێ نەچووەتە دەرەوە .
کاربەدەستانی تورکیا کوژرانی ئەویان پشتڕاست کردووەتەوە .
جەمال خاشقچی رۆژنامەوان و چالاکی سیاسی سعودی دانیشتووی ئەمریکا بە فەرمانی باڵاترین کاربەدەستی دەرباری پاشایەتی سعودی و لە هەڵمەتێکی ئاڵۆزکاو و خێرادا لە لایەن تاقمێک لە پیاوانی سعودی لە ماوەی دوو کاژێری بەرایی دوای چوونی بۆ کونسولخانەکە کوژراوە و تەرمەکەی دوای شێواندن لە بینای کونسولخانە براوەتە دەرەوە .
ئەمریکاش لەمبارەوە هەڵوێستی دوو فاقیی هەبووە تێچووی ئەم چەشنە هەڵوێست گرتنە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی داکۆکی لە ئازادیی کۆمەڵایەتی و رخنەی سیاسی دەکات تاڕادەیەک قورسترە لە تێچووی جێبەجێ کرانی سناریۆی عەرەبستان لە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ رۆژنامەوانێکی ناودار و رەخنە گر لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی .
کاربەدەستانی سعودی کە تاوانبارن بە فەرماندان لە کوشتنی خاشقچی دا ، بە خەیاڵیاندا نەدەهات کە ئاکاری نادروست و هەڵبەت سڕینەوە فیزیکیی رۆژنامەوانەکە بۆ هاوپەیمانانی ناوچەیی و نێودوڵەتیی عەرەبستان ببێ بە ئامرازێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین ئیمتیاز لەم وڵاتە .
مەتەڵێک کە ئێستا جگە لە لەمەترسی کەوتنی جێگە و پلەی پاشمیری سعودی لەم وڵاتەدا بەرزبوونەوەی ریسک کردنی وڵاتان و دامەزراوە بیانیەکانی لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی ئابووری لە عەرەبستان بردووەتە سەر .
ئێرنێست مونیز : " رۆڵی راوێژکارانەی ئێمە لەو پرۆژانەی کە بن سەلمان بۆ مسۆگەرکردنی ئاسۆی ئابووری خۆی و رۆنانی شاری مۆدێڕنی نئۆم لەبەرچاوی گرتووە دەوەستێ " .
تورکیاش بەدواداچوونی بەرژەوەندیەکانی خۆی لەم رووداوەدا لەبیر نەکردووە
وەرگرتنی حەقی بێدەنگیی لە سعودی و دڵنیایی دان بە رای گشتیی تورکیا و جیهان رێگا نادات تورکیا ببێ بە شوێنێک بۆ حیساب پاکتاوکردنی حکومەت و دەوڵەتەکان لە گەڵ رەخنەگران و بەرهەڵستکاران .
ئەردۆغان : بەپێکهاتنی لیژنەی بەدواداچوون ، لە نزیکەوە رووداوەکانی تایبەت بە بسێرو شوێنبوونی خاشقچی پێوشوێن دەگرم .
سەرۆکی ئەمریکاش بە هەوڵدان بۆ داسەپاندنی تێچووی سەربازیی و ئاسایشیی بەسەر عەرەبستان و وەدەسهێنانی داهاتەکانی سەرچاوەگرتوو لە جەریانی نەوت لە بازاڕ و هەڵبەت کێشەی قەبوڵکردنی رەخنەکانی نێوخۆیی و جیهانی ، بێدەنگیی و هەڵوێستی دوو فاقیی گرتووەتە بەر .
ترەمپ : هیوادارم بە بوونی رێگاچارەی ئەرێنی لە دۆسیەی خاشقچی دا .
کۆتایی ماجەرای خاشقچی هەرچی بێ پرسیارێکی گەورە بۆ رای گشتیی جیهانیی هەیە کە ئەمریکا بە سیاسەتی دوو فاقیی ئێستای ، چۆن مافی مرۆڤ ، دیموکراسی و ئازادیە مەدەنیەکان دەکاتە قوربانیی سیاسەتەکانی خۆی .؟