پەرلەمانى هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیى ڕێککەوتنى لایەنەکاندا
زیاتر لە سێ هەفتەیە ئه‌ندامانى خولى پێنجه‌می په‌رله‌مانى کوردستان سوێندى یاساییان خواردوە، تا ئێستا کۆبوونەوەکە بە کراوەیی ماوەتەوە، چاوەڕوانیش ناکرێت بەم زوانە دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردرێت.
پارتى دیموکراتى کوردستان ٤٥ کورسى پەرلەمانى هەیە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە بگاتە ڕیککەوتن لەگەڵ لایەنەکانى دیکە تا بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنێت و دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێرن.
دکتۆر شێرکۆ جەودەت ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بە خەندان-ى ڕاگەیاند:" هۆکارى ئه‌نجامنه‌دانى دانیشتینهکانى په‌رله‌مانى کوردستان و هه‌ڵنه‌بژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى، پارتى و یه‌کێتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ن که ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، په‌یوه‌ندى به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه".
بە پێچەوانەى ئەو پەرلەمانتارەى یەکگرتوو، پێشەوا هەورامى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى زەرد هۆکارى دواکەوتنى دانیشتنەکانى پەرلەمانى گەڕاندەوە بۆ هەوڵەکانى پارتى بۆ گێڕانەوەى سەقامگیرى بۆ پەرلەمان و دامەزراوەکانى تر‌ى هەرێم، لەو بارەیەوە بە خەندان-ى ڕاگەیاند:” چاوەڕێین ڕێککەوتنى سیاسى ئەنجام بدرێت، ڕاستە پارتى ٤٥ کورسى پەرلەمانى هەیە، بەڵام نایەوێت بە زۆرینە مامەڵە لەگەڵ لایەنەکانى تر بکات، هەرکات ڕێککەوتن لەگەڵ زۆرینەکرا ئەو کاتە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجام دەدرێت".
چاودێران پێیانوایە کە دەبێت هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن فشار دروست بکەن تا بەزووترین کات کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى کوردستان و دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردرێن، چیتر گەورەترین دەسەڵاتى شەرعیەت دانان لە هەرێمى کوردستان دانیشتنەکانى دوانەکەوێت.
شێرکۆ جەودەت لەبارەى فشارەکانیان وەک یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمه هه‌ر زوو ڕامانگه‌یاندووه که ئۆپۆزسیۆنین، ئه‌مه‌ش له په‌رله‌مانه‌وه ده‌کرێت، ئێمه مکوڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مان ده‌بێت به زووترین کات کۆبوونه‌وه‌ى یه‌که‌مى ته‌واو بکات و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مانێکى کارامان هه‌بێت تا ئێمه‌ش بتوانین ئۆپۆزسیۆنێکى کارا بین، فشارەکانمان بەردەوامن بۆ ئەوەى بەزووترین کات دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت و هیوامان وایە بەزووترین کات هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجامبدرێت.
لەبارەى هۆکارى سستى پارتى بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانى حکومەت و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى و تۆمەتبارکردنى پارتى بەوەى ٤٥ کورسى پەرلەمانى هەیە و هۆکارى سەرەکى دواکەوتنەکەیە، ڕایگەیاند:" لایەنەکانى تر خۆیان دەیانەوێت پارتى بە زۆرینە مامەڵە نەکات و پارتیش ئامانجیەتى کە سەقامگیرى بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و دامەزراوەکانى تر‌ى هەرێمى کوردستان، بۆیە نایەوێت پابەند بێت بە زۆرینەوە".
لەبارەى وەرگرتنى موچە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەکاتێکدا هێشتا هیچ ئەرکێکى ئەوتۆیان جێبەجێ نەکردووە، پێشەوا هەورامى ڕایگەیاند:" هەتا ئێستا پەرلەمانتارانى خولی پێنجەم هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووەو تا سێ مانگى تر موچە وەرناگرن".
رێککەوتى ٣٠ نۆى ٢٠١٨ هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دراو لەو کاتەشەوە تا ئێستا پەرلەمانتارانى نوێ تەنها سوێندى یاساییان خواردووەو کۆبوونه‌وه‌که‌یان به کراوه‌یی هێشتۆتەوە، چاوەڕێش ناکرێت بەمزوانە دانیشتن بۆ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان ئەنجام بدرێت.