دیدارەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ کەسایەتییە سیاسی و نێونەتەوەییەکان لە وڵاتی میسر
سەرۆک کۆماری عێراق لەچوارچێوەى سەردانەکەى بۆ وڵاتى میسر، لە شەرمۆشێخ چەندین کۆبوونەوەى گرنگى لەگەڵ گەورە بەرپرسانى بەشێک لە وڵاتانى دونیا ئەنجامدا، بەبڕواى چاودێرانى سیاسی ئەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانى سەرۆک کۆمارى عێراق دەبینرێت بۆ کردنەوەى دەرگا داخراوەکان لە ڕووی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، رۆژى شەممە،به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ به‌شداری کردن له لوتکه‌ى عه‌ره‌بى- ئه‌وروپى گەیشتە شرمۆشێخی میسر. وتەبێژى سەرۆک کۆمارى عێراقیش لەم پەیوەندییەدا رایگەیاندووە: له چوارچێوه‌ى لوتکەی ئابورىی عەرەبی- ئەوروپیدا باس له گرفت و ته‌نگه‌شه ئابوربیهکان و چۆنێتىی گەشهپێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که و ئه‌وروپا کراوەو، پێده‌چێت چه‌ند ڕێککه‌وتنێکیش له چواچێوه‌ى لوتکه‌که‌دا واژۆ بکرێن".
ڕۆژی یەکشەممە، لە یەکەمین کۆبونەوەدا به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆکی میسر، سه‌ره‌ڕای تاووتوێکردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان عیراق و میسر، باسیان له پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان لە نێوان عێراق و میسر کرد، به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی عێراق ره‌چاو بکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق جەختی کردووە: به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانی چالاکییه‌کانی کۆنگره‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی وئه‌وروپی لهدیدارەکەی لەگه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆک کۆماری میسر باسیان لەپهرهپێ دانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و میسر کرد‌و باسی چۆنییه‌تیی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و چالاکی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌کانی ئابوری و نه‌وت و که‌رتی وزه‌ش کراو جه‌خت له دەستەبەرکردنی پێویستیی پارێزرانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق کرایه‌وه.
هەروەھا لە ھەمان ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه دا ٢٤|٢|٢٠١٩ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له شهرمۆ شێخ پێشوازیی کرد له سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید ستیفان لۆڤن و لەو دیدارەش دا ئاماژه به پێویستیی به‌هێزکرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه کرا هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی سویدی له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانی ئابووری و نه‌وت و کاره‌باش کرا.
لە درێژەى کۆبونەوەکانیدا لە لوتکەى عەرەبى - ئەوروپى، سه‌رۆک کۆماری عێراق لە شوێنى حەوانەوەى لە شەرمۆشێخ، لەگەڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی فنله‌ندا یوها سیبیلا کۆبووەوەو گرنگی دان بە به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی له‌گه‌ڵ فنله‌ندا دووپات کرده‌وه، به‌جۆرێک که له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بێت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق لە کۆبونەوەکەدا ئاماژه‌ی به‌گرنگیی وه‌به‌رهێنانی کۆمپانیا فنله‌ندییه‌کان له پێشخستنی که‌رته‌کانی نه‌وت و وزه و پیشه‌سازی له عێراق و به‌شداریکردنیان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێکهوتووکانی عێراق کرد، لەبەرامبەردا سه‌رۆک وه‌زیرانی فنلهنداسش جه‌ختی کرده‌وه له پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق و کارکردن له پێناوی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له گشت بواره‌کاندا.
هەر لە ڕۆژی یەکشەممەدا دکتۆر بەرهەم ساڵح لە شوێنى حەوانەوەى خۆى لە شەرمۆ شێخ له‌گەڵ سه‌رۆکی سۆماڵ، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا محه‌مه‌د کۆبوەوە و باسیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و سۆماڵ کرد.
له کۆبونەوەکەدا به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆکی سۆماڵ له سەر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان جەختیان کرد‌و هه‌روه‌ها تاوتوێی کاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانیشیان کرد.
لە درێژەى کۆبونەوەکانیدا، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ٢٠١٩/٢/٢٤ پێشوازیی کرد له ڕاوێژکاری نه‌مسا سباستیان کۆریز، لە کۆبونەوەیەکدا دووپاتی گرنگی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و نه‌مسا له گشت بواره‌کاندا کرایەوە به‌جۆرێک که خزمەتی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات بکات. لەو کۆبونەوەیەدا به‌رهه‌م ساڵح سوپاسی پشتیوانیی یه‌کێتی ئه‌وروپای کرد بۆ عێراق له جه‌نگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا و هه‌روه‌ها ڕۆڵی نه‌مسای لهکۆمهککردنی ئاواره‌کانی عێراق به‌رزنرخاند، لاى خۆشیەوە ڕاوێژکاری نه‌مسا پشتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌قامگیری و ئارامیی عێراق ده‌ربڕی و دووپاتیشیکردەوە کە کۆمپانیاکانی نەمسا بەشدار دەبن له‌پێشخستنی که‌رتی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان له عێراقدا.
کۆبونەوەکانى سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام کراو لە دوایین وێستگەى کۆبونەوەکانیدا،بەرهەم ئەحمەد ساڵح چاوی کەوت بە میری کوێت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ولە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیان کرد لە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەو گرنگایەتیی هەماهەنگیی نێوان هەردو وڵات و جەختیش کرایەوە لە یارمەتیدانی ناوچەکە لە روی ئاشتی و ئارامییەوە.
ئەو کۆبونەوانەى سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح لە شەرمۆشێخ لەلوتکەى عەرەبى - ئەوروپى، لەگەڵ سەرۆکى بەشێک لە وڵاتانى جیهان، وەک قۆناغى دوەمى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانى سەرۆک کۆمارى عێراق لێکدانەوەى بۆ دەکرێت، ئەمەش دواى ئەوەى لە دواى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆک کۆمار سەردانى هەریەک لە وڵاتانى ئێران و تورکیا و ئوردون و کوەیت و چەندین وڵاتى دیکەى کرد‌و کۆبونەوە و دیدارى گرنگى لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانى ئەو وڵاتانە ئەنجامدا.
بەبڕواى چاودێرانى سیاسى بەرهەم ساڵح بەهۆى ئەوەى پەیوەندییەکى دیبلۆماسى پتەوى هەیە لەگەڵ سەرۆکى وڵاتانى دونیا و بەهۆى ئەو هەوڵانەى بۆ پێشخستنى دۆخى ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەى عێراق دەیاننێت، هۆکارى گەورەو گرنگ دەڕەخسێنێ بۆ کردنەوەى دەرگا داخراوەکان لەسەر عێراق.
دواى تەواوبوونى لوتکەى عەرەبى - ئەوروپى، رۆژى 26 ى شوبات لەسەر بانگهێشتى ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا، سه‌رۆک کۆمارى عێراق دەچێتە پاریس و لە کۆشکى ئیلیزێ لەلایەن سەرۆکى فەرەنساوە پێشوازیى فه‌رمى لێده‌کرێت".
وتەبێژى سەرۆک کۆمارى عێراقیش رایگەیاندوە کە له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵى باشترکردن و به‌ره‌وپێش چوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غدا و پاریس ده‌دات، هاوکات لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەش دا باس له دۆخى سیاسى و شه‌ڕى دژ به داعش دەکەن.
جێگای ئاماژەیە هەریەک لە وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و بازرگانی و ڕۆشنبیریش یاوەرى بەرهەم ساڵحن و ئامادەی ئەو کۆبونەوانەن کە لەگەڵ سەرۆکى وڵاتان بەمەبەستى گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى عێراق لەگشت بوارەکاندا لە کۆنگرەى لوتکەى عەرەبى - ئەوروپى ئەنجامىان دەدات.