ئادار 27, 2019 12:40 Asia/Tehran
  • وشداری  دانی موگرینی لەمەڕ برەوپێدرانی ئیسلام ترسێن کردن       

پەلاماری تیرۆریستی توندڕەوەکان بە تایبەت تیرۆریستانی داعش لە ئەورووپا و ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی هەتا بوار بۆ توندتربوونی ھێرشی پڕوپاگەندەیی و وەڕێ خستنی شەڕی دەروونی بە دژی ئیسلام و موسوڵمانان خۆش بکرێت. ئەم پڕۆپاگەندانە بەتایبەت لە ئەورووپا و ئەمریکا توندتر بووەتەوە .

بە پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن و برەوپێدان بە دیاردەی دژایەتی لەگەڵ موسوڵمانان، شایەتی پەرەسەندنی توندوتیژی و پەلاماری تیرۆریستی  بە دژی موسوڵمانانین  .

دوایین نمونەی ئەم پەلامارانەش لە نیوزیلەند ڕووی دا کە یەکێک لە هێورترین وڵاتانی ڕۆژاوایی دێتە ئەژمار.

ئێستا پڕۆپاگەندەی ئیسلام ترسێن کردن و دژایەتی لەگەڵ موسوڵمانان لە جیهان بەتایبەت لە ڕۆژاوا  پەرەی سەندووە  . ئەم پرسە بە سەرنجدان بە دواهاتی کارەساتباری بووەتە  هۆی  نیگەرانی زۆر لەنێوان ژومارێک لە کاربەدەستانی باڵای ڕۆژاوایی .

فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە ئیسلام ئابادی پاکستان وتی : بڕەو پێدرانی  لە ئیسلام ترساندن نەک ھەر مەترسییە بۆ موسوڵمانان بەڵکوو ئەم ڕەوتە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ کۆمەڵگەی جیهانیش .ئێمە خوازیاری وەستانی  لە ئیسلام ترساندن بە تایبەت پێشگیری کردن لە توندوتیژییەکان بە پێی بنەمای ئایین و بڕواکانین.

بە بڕوای موگرینی،  دڵنیا بوون لە بەرەنگار بوونەوەی برەوپێدرانی  دژایەتی لەگەڵ ئیسلام  لە ئەورووپا و ئەمەی کە  وەها  کردەوەگەلێک لە وڵاتانی ئەورووپی  ڕوو نەدات، ئەولەویەتی گرینگی  یەکێتی  ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامیەتی.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا هەروەها ڕووداوی تیرۆریستی ئەم  ددواییەی شاری کرایست چرچی نیوزیلەندی  کە بووە  هۆی شەهید بوونی ژومارێک لە نوێژکەرانی موسوڵمان، بە بڕشتانە ئیدانە کرد  .

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەسەر پرسی  لە ئیسلام ترساندن، پێداگری کرد  کە یەکێتیی ئەورووپا بە دوای هاوکاری کردن لەگەڵ  ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی  دژایەتی لەگەڵ ئیسلام دا.

سەرباری ئیدیعای  موگرینی، هەڵوێست گرتن و هەڵس و کەوتی زۆرێک لە کاربەدەستانی باڵای ڕۆژاوایی لەئاراستەی پەرەدان بە لە ئیسلام ترساندن و برەو پێدرانی  توندوتیژی بە دژی موسوڵمانانە.

بەتایبەت دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا  بۆ خۆی پێشەنگی لە ئیسلام ترساندن و بەدی هێنانی  ڕق و دوژمنایەتی  بەرامبەر بە موسوڵمانان لە ئەمریکا و ڕۆژاوایە.

ترامپ لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕایگەیاند  دەبێ لە هاتنی موسوڵمانان بۆ نێو خاکی  ئەمریکا پێشگیری بکرێت  .

ئەم  قسانەی ترەمپ ڕەخنەی بەربڵاوی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا  بەدواوە بوو.

ناوبراو دوای هاتنەسەرکاریش بە دەرکردنی فەرمانێکی بەڕێوەبەرایەتی ، هاتنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتی ئیسلامی بۆ ئەمریکای قەدەغە  کرد  . ئەم کارە نیگەرانییەکان لەمەڕ پەرەپێدرانی  بارودۆخی دژە ئیسلامی و کردەوەی توندوتیژانە بە دژی موسوڵمانان لە ئەمریکای توندتر کردەوە.

هەروەها ترەمپ بە ئاشکرا وێڕای بە ھاوتەریب زانینی تیرۆریزم  و ئیسلام باسی تیرۆریستی ئیسلامی کردووە.

له بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمانیا و هەندێ  وڵاتی دیکەی ئەورووپیش  ،  دژایەتی لەگەڵ ئیسلام، توندوتیژی  بەقسە و بەکردەوە و سەپاندنی  هەڵاواردن بە دژی موسوڵمانان لە ساڵانی ڕابردوو  ڕەوتێکی ڕوو لە پەرەی بە خۆیەوە گرتووە ، ئەوەندەی کە ئانتۆنیو گۆتێرێش  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتویەتی :  لەسەرانسەری جیهان  ، گەشەی دژبەموسوڵمان بوون  و وتاردانی ڕق لە دڵانە و توندڕەوانە  بەرچاو دەکەوێ. ئێمە هەمووکات لەمەڕ  ئەم مەترسییە وشداریمان داوە.

پەلامار بوسەر مزگەوت و ئاگرتێبەردانی شوێنەپیرۆزەکانی ئیسلامی، پەلاماری  فیزیکی و بەقسە  بە دژی موسوڵمانان و تەنانەت  غەیرە موسوڵمانانێک  کە  ڕواڵەتیان لە خەڵکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەچێ  و هەروەها هەڵاواردن بە دژی پەیڕەوانی ئیسلام لەبواری جۆربەجۆری خوێندن و ئیش و کار، تەنیا نموونەگەلێکی  لە ئیسلام ترساندنە  لە نێو کۆمەڵگەکانی ڕۆژاوادا.

سەرباری ئەمانەش  پەلاماری ئەم دواییە بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزیلەند و کوشتنی دەیان کەس لە موسوڵمانان بە دەست  ڕاست خوازێکی توندڕەو  ، نیشان دەدات کە هەڵوێستی سەرۆکانی ڕۆژاوایی لەوانە ترەمپ لە برەوپێدانی لە ئیسلام ترساندن و دژایەتی لەگەڵ ئیسلام، چلۆن دەتوانێ ببێتە  هۆی دنەدرانی ڕەگەزپەرەستان بۆ ئەنجام دانی کردەوەی توندوتیژانە بە دژی موسوڵمانان.

 

سەرپەیڤ