ئادار 29, 2019 10:46 Asia/Tehran
  • برایان هوک و خەون و خەیاڵی بایکۆت کردنی نەوتی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ، ئیدی سەردەمی خۆسەپاندنی ئەمریکا بەسەر وڵاتانی تر بۆ گەیشتن بە خواستی دژە مرۆیی و ئامانجەکانی نەگریس و ستەمکارانەی تێپەڕیوە.

بەهرام قاسمی  ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی برایان هوک، سەرۆکی تاقمی هەوڵی دژە ئێران لە وەزارەتی دەروەی  ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئیتر مۆڵەتی چاوپۆشی لە بایکۆتەکانی دژە ئێران نادات ، وتی : برایان ھوک تووشی نەخۆشیی بێ چارەسەریی «ئازاردانی ئێران» ھاتوو و دەسەڵاتدارانی ئەمریکی دەبێ بزانن ئیتر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان لە چوارچێوەی هیواکانی ئەمریکا دا نییە  . 

«برایان ھوک»سەرۆکی «گروپی ھەنگاوی ئێران» لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ سکای نیوز، وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی کاربەدەستانی واشێنگتۆن دژی تاران، وتی: بەخشران لە بایکۆتەکانی تاران بۆ ھیچ وڵاتێک درێژ ناکرێتەوە.

ئەم ئیدیعایەی  برایان  هوک لە حاڵێکدا دەخرێتە بەر باس کە ناکۆکی لە نێو کۆڕی دەسەڵاتدارەتی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بەخشران لە بایکۆت کردنی تاران  لە بایکوتی نەوتیی لە شەش مانگەوە بو هەشت کریاری هەمیشەیی  ئێران،  ئاشکرا بووە.

دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مارسی  2018 دوای کشانەوە لە بەرجام، بایکۆتی یەک لایەنەی  ئەم وڵاتەی بە دژی ئێران جێبەجێ کرد کە بایکۆتی نەوتیی ئێران بۆ پێشگرتن لە هەناردەکردنی یەکێک لەم بایکۆتانەیە  . 

ئەمریکا دواجار  وێڕای ئاگاداربوون لە نامومکین بوونی بایکۆتی نەوتیی ئێران و بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتەکەی،  بۆ هەشت کڕیاری هەمیشەیی  نەوتی ئێران بەخشینی شەش مانگەی  دەرکرد.

کۆریای باشوور، ئیتالیا، ژاپۆن، هیندستان، چین ، تورکیا، تایوان و یونان  ئەم بەخشینە دەیانگرێتەوە.

دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە هەر شێوەیەک هەوڵ دەدات  بەشێوەی یەک لایەنە گوشارەکان بە دژی  گەل و دەوڵەتی ئێران پەرە پێ بدات  هەتا بەرژەوەندییە فرەخوازییەکانی خۆی بەرەو پێش بەرێت.

هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی نەوتی ئێران بەرەوڕووی کاردانەوەی  بەبڕشتانەی  بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتەوە.

هەرلەم بوارەدا ئیسحاق  جەهانگیری   جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەم دواییە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ژاپۆنیی کیۆدۆ پێداگری کرد : ئەگەر ئێران لە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی خۆی بێ بەش بکرێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ دەنگ نابێت و لە کاتی شیاو دا هەوڵی پێویست ئەنجام دەدات . 

سەرباری ئەوەش  ئاستی جوگرافیایی  ئێران ئەم مۆڵەتە بە ئەمریکا نادات  کەبە تەواوی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهانی بسڕێتەوە.

ئێران بە شێوەی جۆربەجۆر نەوتی خۆی دەفرۆشێتە کڕیارانی کۆن و نوێی خۆی  . 

هەرلەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتی ئێران وتووێژی جیددی بۆ فرۆشتنی زورینەی نەوتەکەی بە ڕووسیا و چین و وڵاتانی  تر دەست پێکردووە.

دواهاتی سڕینەوەی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهانی  پێش بینی نەکراوەیە و هەرلەبەر ئەمەش  لە نێو کوڕی دەسەڵاتدارەتیی ئەمریکا بە نیزیک بوونەوە لە کۆتایی ماوەی بەخشینی شەش مانگە  بۆ وڵاتانی  کڕیاری نەوتی  ئێران،  دوو ڕوانگەی نەیار و ڕەزامەندی بایکۆت کردنی نەوتی ئێران،  بەرەوڕووی یەکتر بوونەتەوە.

هەرلەم حاڵەش دا رویتەرز ئەم دواییە  لەڕاپۆرتێک دا نووسی : ئەمریکا نیگەرانە کە گوشاری خێرا بۆ کەم کردنی هەناردەی نەوتی ئێران ببێتە  هۆی  شوک و کێشە لە بازاڕەکانی جیهانی و هەر لەبەر ئەمەش  ، گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران بە سیفر  زۆر دژوارە.

«بەھرام قاسمی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا  پێی داگرت: ئەم کاربەدەستە ئەمریکییە دەبێ ئاوڕ لە تەواوی گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان و ئەوەی وا بە سەر جیھانی ئەمڕۆدا تێ دەپەڕی بداتەوە ھەتا ئەوەی بۆ ڕوون بێتەوە کە ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەو جیھان بە ئاراستەیەک دا ناڕوات کە ئەوو دەستەڵاتدارانی ئەمڕۆی ئەمریکا حەزی پێ دەکەن.

بەھرامی قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی کردووە: ھوک و دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ وەڵامدەرەوەی تاوانکارییە دژی مرۆڤییەکانی خۆیان و تەواوی کردارە ڕق لە دڵانەکانی و ئەو زیانانە بن کە لە گەلی ئێرانیان وەشاندووە.

سەرپەیڤ