دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەستێندرانی داکۆکیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی سعودی لە شەڕی یەمەن
شەڕی زاڵمانەی هاوپەیمانیی سعودی بە دژی خەڵکی یەمەن لە حاڵێکدا گەیشتووەتە پێنجەمین ساڵی خۆی کە داکۆکی ئەمریکا لە عەرەبستانی سعودی بووەتە پڕسی جێی ناکۆکی لەنێوان کۆنگرێس و کۆشکی سپی.
ئەمریکا پشکێکی گرینگی لە شەڕی یەمەن لەبەر دانی یارمەتی لوجستیکی ، هەواڵگری و پشتیوانی ڕەزمی لە سعودییەکان و ئیماراتییەکان دا هەیە .
ئەمریکا داکۆکی لە هاوپەیمانی سعودی کردووە لە ڕەوتی شەڕی یەمەن بە ئوپراسیۆنی گەیاندنی سووتەمەنی بە فڕۆکەجەنگییەکانی عەرەبستانی و ئیماراتی و چەشنی جۆربەجور یارمەتی هەواڵگریشی بە سعودییەکان داوە.
هەر چەند پنتاگون لە نوامبەری ساڵی 2018 ڕایگەیاند کە کۆتایی داوە بە ئۆپراسیۆنی سووتەمەنی گەیاندن بە فڕۆکەکانی سعودی بەڵام هێشتا هاوپەیمانی سعودی پشتی بەستوە بە وەرگرتنی چەکەمەنی و یارمەتی سەربازیی ئەمریکا لەکاروباری پەروەردە و هەواڵگریی و گەڵاڵەڕێژی ئوپراسیۆنەکان.
کوشتنی نالەباری جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری بەناوبانگی سعودی لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ لە ئوکتوبەری ساڵی 2018 و کاردانەوەی جیهانی و هەروەها کاردانەوەکان لە ناوخۆی ئەمریکا و داواکاری پەیتا پەیتا و گوشاری بیروڕای گشتی بۆ سزادانی ڕژێمی سعودی بووەتە هۆی ئەوەی کە پڕسی وەستانی داکوکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی سعودی لە شەڕی دژە مرۆیی یەمەن بەشێوەیەکی جیددی بخرێتە بەر باس .
لەم بوارەدائەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە چوارەمی ئاڤریل گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە بە گوێرەیەوە ئەم وڵاتە دەبێ کۆتایی بێنێ بە داکۆکییەکانی لە هاوپەیمانی سەربازی بن چاوەدێری عەرەبستان لە شەڕی یەمەن .
ئەم گەڵاڵەیە بە 247 دەنگی ئەرێ و 175 دەنگی نەیار پەسەند کرا . لەم گەڵاڵەیە داوالە سەرۆکی ئەمریکا کراوە هەتا ماوەی سی ڕۆژ هەموو چەکدارانی ئەمریکی لە شەڕگەلێک کە لە کۆماری یەمەن روو دەدەن یان کاریگەرن بەسەر ئەم وڵاتە، بباتە دەرەوە.
ئەم گەڵاڵەیە لە سێزدە ی مانگی مارس لە ئەنجومەنی سەنای ئەمریکا دا پەسەند کرا بوو .
پەنجا و چوار سناتۆر لەوان حەوت سناتۆری کۆماریخواز دەنگی ئەرێییان بەم گەڵاڵەیە دابوو و چڵ و شەش سەناتۆریش دەنگیان نا بوو .
برنی سێندێرز سناتۆری سەربەخۆ کە لایەنگری سەرەکی بڕیارنامەی کۆتایی داکۆکی ئەمریکا لە عەرەبستان بوو لەم بوارە دا وتی : ئێمە ڕەوتی وەرگرتنەوەی مافی یاسایی خۆمان بە کۆتایی هێنان بە بەشداری ئەمریکا لە شەڕێک دا دەست پێ دەکەین کە کۆنگرە مۆڵەتەکەی نەداوە و ئاشکرا بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی ئەمریکایە .
بە دەنگی ئەرێنی ئەنجومەنی نوێنەران، دەچێتە کۆشکی سپی . چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە لە لایەن دوناڵد ترامپەوە ڤیتۆ بکرێت . کۆشکی سپی لەم گەڵاڵەیە ڕەخنەی گرتووە و ئەوەی بە گەڵاڵەیەکی نیوەچڵ زانیوە کە زەبر لە پێوەندی دوولایەنەی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەوان عەرەبستانی سعودی دەدات .
ئەمریکا لە گرینگترین فرووشەرانی چەک بە عەرەبستان دێتە ئەژمار و بێ تەیارکرانی لوجستیکی هێزی ئاسمانی سعودی لەلایەن پنتاگون بەناردنی چەشنی جۆربەجۆری چەک و بۆمب و مووشەکی جۆربەجۆر بۆ هێزی ئاسمانی عەرەبستان و ئیمارت، ئەگەری درێژەی بوردومانەکانی دڕندانەی هاوپەیمانی سعودی بە دژی خەڵکی یەمەن لە ئارادا نەدەبوو.
ئەم بوردومانانە کە داگری وەبەر پەلاماردانی هەموو ئامانجە نامرۆییەکانیش دەبێت تائێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی هەزاران کەس لەخەڵکی یەمەن و وێران بوونی بەربڵاوی ئەم وڵاتە هەژارە.
پەلاماری هاوپەیمانی سعودی کە ناوەندەکانی ناسەربازیش دەداتە بەر پەلامار و پێشی بە
گەیشتنی باری مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنییەکان گرتووە، لە ڕوانگەی ڕێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە نالەبار بوونی شتێک کە نەتەوەیەکگرتووەکان نالەبارترین کارەساتی مرۆیی وەسفی کردووە، دەوری ڕاستەوخۆی هەیە.
باربارا والی کارناسی نەمسایی لەم بارەوە دەڵێت: ئەمریکا وبەریتانیا بەرپرسی شەڕی کارەساتبار و تاوانکاری جەنگی لە یەمەنن.