تشرینی دووه‌م 22, 2019 08:57 Asia/Tehran
  • بەڕەسمییەت ناسینی شارۆچکەسازی، هەنگاوێکی نوێ لە سەودای سەدەدا

لەکاتێکدا کە بە قەتیسمانی سیاسی لە ئیسرائیل، پەردەلادانی بەفەرمیی ئەمریکا لە گەڵاڵەی سەدای سەدەش دواکەوت، واشنگتۆن لە هەنگاوێکی نوێدا سیاسەتی نایاسایی و تاوانکارانەی شارۆچکە سازیی رژیمی زایۆنی بە ڕەسمییەت ناسیوە.

رژیمی زایۆنی، رژیمێکی ناڕەوا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیایە کە بەپاڵپشتی بەریتانیاو ئەمریکا لە سەرزەوینێک کە هی فەلەستینیەکانە، پێکهات. ڕاگەیێندراوی دووی نۆڤمبەری١٩١٧ی بالفور بەجۆرێک بواری خۆش کردووە بۆ داگیرکرانی جوگرافیایی فەلەستین لەلایەن رژیمی زایۆنی. بەم حاڵەوە، ئەو رژیمەی سەرزەوینی فەلەستینیانی داگیرکرد، ستراتژیای گەشەپێدانی سەرزەوینێکی لەچوارچێوەی سیاسەتی شارۆچکەسازیدا گرتووەتە بەر.

شارۆچکەسازی لە جوگرافیایەک کە هی فەلەستینیەکانە ئەنجام دەگرێ کە لەڕوانگەی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش کردەیەکی نایاساییە، بەڵام رژیمی زایۆنی هیچ گرینگیەک نادا بە مافە نێودەوڵەتییەکان وبڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان. ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیسەمبەری٢٠١٦ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، شارۆچکەسازیەکانی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد و خوازیاری ڕاگیرانی بوو. شارۆچکەسازی وێڕای ئەوەی دەبێتەمایەی داگیرکرانی جوگرافیای فەلەستینیەکان، وێران کرانی ماڵ و حاڵی فەلەستینیەکان و هەروەها دورخرانەوەیان لەزێدەکەشیانی بەدواوەیەوە.

هاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا رژیمی زایۆنی بوێرتر کردووە لە پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان وبڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ وێنە لەبواری شارۆچکەسازیدا.

حکومەتی ترامپ بە هێنانەئارای گەڵاڵەی سەودای سەدە خزمەتێکی گەورەی کرد بە رژیمی زایۆنی چونکە لەچوارچێوەی ئەو گەڵاڵەدا، بەشێک لە سەرزەوینەکانی فەلەستین(قودس)، و سوریا(جەولان)ی بەخشی بە رژیمی زایۆنی. بڕیاربوو حکومەتی ئەمریکا لەساڵی٢٠١٩دا بەتایبەت لەهاویندا بەفەرمی پەردەلابدا لە گەڵاڵەی سەودای سەدەو گشت ڕەهەندو لایەنەکانی بەڵام قەتیسمانی سیاسی کەم وێنەی زاڵ بەسەر رژیمی زایۆنی کە سەرچاوەگرتوو لە بێ ئاکامیی نەتانیاهۆ و گانتس لە پێکهێنانی کابینەی نوێیە، بوو بەهۆی دواکەوتنی پەردەلادانی فەرمی لە سەودای سەدە.

بەم حاڵەوە، حکومەتی ئەمریکا چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئیسرائیل نەماو لە بڕیارێکی نایاسایی دیکەدا، شارۆچکەسازی بەڕەسمییەت ناسیوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی دووشەممە وتی: واشنگتۆن سیاستەکەی لەهەمبەر شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل لە لێواری ڕۆژاوا گۆڕیوەو ڕایدەگەیێنێ کە ئەو شارۆچکەسازییانە "خۆی لەخۆیدا" پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایەتە ئەژمار.

ئەو ئیدیعایەی پۆمپێئۆ لەکاتێکدایە کە حکومەتەکانی پێشووی ئەمریکا چەندین جار شارۆچکەسازییان لەدژ مافە نێودەوڵەتییەکان وبەهەوڵێکی نایاسایی ناساندووە کە بۆ وێنە دەکرێ ئاماژە بکەین بە سەنەدێکی مافەوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوپێوەند بە ساڵی١٩٧٨ کە شارۆچکەسازییەکان لە سەرزەوینی داگیرکراوی فەلەستین لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانێ.

سەید هادی سەیدئەفقەهی، کارناسی رۆژاوای ئاسیا رایگەیاند: "تائێستا ئەمریکا چەندین هەنگاوی هەڵگرتووە لەئاراستەی بە کردەیی کردنی سەودای سەدە کە لەوان دەکرێ ئاماژە بکەین بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلاویڤ بۆ بەیتولموقەدەس، بەڕەسمییەت ناسینی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی یەکپارچەو هەمیشەیی رژیمی زایۆنی، پچڕانی یارمەتییە دراڤییەکانی ئەمریکا کە لەڕێی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە دەگەیشتە دەست فەلەستینییەکان. ئەو بڕیارە نوێیەش هەنگاوێکی دیکەیە لەئاراستەی هاتنەدی ئەو بڕیارە."

بەڕەسمییەت ناسرانی شارۆچکەسازیەکانی رژیمی زایۆنی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە، کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتووەتەوە بۆ وێنە نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئەو مەسەلەدا.

"فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوێستی یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر سیاسەتی شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنی لە "سەرزەوینی داگیرکراوی فەلەستین" نەگۆڕاوە، وتی: "هەموو چالاکییەکانی هاوپێوەند بەشارۆچکەسازیی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، نایاسایین."